سەركردەیەكی داعش زانیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی ئاشكرا كردووه بزانن به‌غدادی چی كردووه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له لایه‌ن هێزێكی توركی ده‌ستگیر ده‌كرێت و دواتریش ته‌سلیم به هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كرێته‌وه له ئێستا له یه‌كێك له زیندانه‌كانی به‌غدایه, چه‌ند زانیاریه‌ك له باره‌ی دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بوو به‌كر به‌غدادی ئاشكرا كردووه, ده‌لێت دوو سه‌ركرده‌ی له كۆبووونه‌یه‌ك له كار لادا.
رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرنال”ی ئەمریكی لەزاری سەركردەیەكی دەستگیركراوی داعش بەناوی (ئیسماعیل حەیساوی)ەوە زانیاری نوێی لەبارەی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی ئەو رێكخراوە بڵاوكردۆتەوە و وتویەتی “دواجار كە لە ناوچەی بادیەی سوریا بینیم، لاواز ببو، ریشیشی سپی بوە”.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، (ئیسماعیل حەیساوی) كە لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە و ئێستا لە بەغدا دەستبەسەرە، باسی لەوەكردوە، كە كۆتا جار لەكۆبونەوەیەكدا لەناوچەیەكی بیابانی لەنزیك شاری مەیادینی سوریا ئەبوبەكر بەغدادی بینیوە و رێوشوێنێكی ئەمنی توندیش لەناوچەكەدا گیرابوەبەر.
وتوشیەتی “بەغدادی لە سەرەوەی كۆبونەوەكەوە دانیشتبو، بەدەنگێكی زۆر كز قسەی دەكرد و گوێی لە دوو سەركردەی رێكخراوەكە دەگرت، باسی دوایین روداوە سەربازی و رێوشوێنەكانیان بۆ دەكرد، دواتر دوو سەركردەكەی بەكەمتەرخەم تۆمەتبار كرد‌و لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا هەردووكیانی لە ئەنجومەنی سەركردایەتی دورخستەوە”.
حەیساوی بەرۆژنامە ئەمریكییەكەی وتوە “سەرم سوڕما لە تێكچوونی باری تەندروستی بەغدادی بەو شێوەیە، تەواو لاواز ببو، ریشیشی سپی ببو، دوای كۆبونەوەكە بەغدادی یەكەم كەس بوو رۆیشت، دوای ئەو گومانیان لە دڵسۆزیم هەبو، راگیرام بۆ لێكۆڵینەوە، پاش چەند هەفتەیەك ئازادكرام و رامكرد بۆ توركیا، بەڵام لەگەڵ چونە ناو ئەو وڵاتەوە، دەستگیركرام”.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، كە لە سەركردەیەكی سەربازیی عیراقی دەستی كەوتوە، زانیویانە باری تەندروستی بەغدادی تەواو نییە، بەڵام لە زاری ئەو سەركردەیەوە تەواو دڵنیابونەتەوە.
پێشتریش وابڵاوكرایەوە، كە بەغدادی لە بۆردومانێكی ئاسمانی هێزەكانی عیراقدا بەركەوتوە و لەسەر جێگایە و توانای جوڵەی نەماوە.