قه‌شه ئه‌مریكیه‌كه کێیە ؟ بۆچی له‌لای ئه‌مریكا پێگه‌كه‌ی گرنگه ؟ تورکیا بۆ دەستگیری کردووە ؟
راستە (جۆنسن )قه‌شه ئه‌مریكیه‌كه بووەتە بابەتی ھەرە گرنگی لووتکەی قەیرانی تورکیا — ئەمەریکا، بەڵام کەسایەتی وپێگەی ئەم قەشەیە ئەگەر ھێندە گرنگ نەبێت لە پێناوی ئەودا ئەم دوو زلھێزە ھاوپەیمانەی ناتۆ ئامادە نین، ئاستی ململانێ ھەڕەشەکانیان بگەیەنە ئاستێک کە لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە ھاوشێوەی نەبووە.
قه‌شه برۆنسۆن لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٨، دوای تەواو کردنی خوێندنی لاھوت و فەلسەفەی ئاینی کریستیان ئەم پلە ئاینیە زانستیەی وەرگرتووە، ئەو ئێستا قه‌شه‌ی كڵێسه‌ی قیامه‌یه له شاری ئه‌زمیر كه كڵێسه‌یه‌كی پرۆتستانتی بچوكه، لە پاڵ ئەوانەشدا رۆڵی ھەبووە لە ھاوکاری کردنی ئاوارەکانی جەنگی سوریا و ھاریکارێکی باشی کریستیان کوردەکان بووە پرۆژەیەکی مروویانەی تایبەت بە منداڵان لە شاری کۆبانێ ئەنجام داوە، له ئێستادا له ژێر چاودێری و مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێیه له توركیا ناتوانێت ھیچ چالاکیەکی ئاسایی ئەنجام بدات، ئەو یەکێکە لەو تۆمەتبارانەی کە دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا له ٢٠١٦ به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون لە ڕێکخستنێکی نھێنی و سیاسی ته‌ریب (گروپی ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر) (په‌كه‌كه‌و گوڵه‌ن) گیراوه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه بۆ هه‌موو جیھان ئه‌وه‌یه كه بڕۆنسۆن ته‌نها قه‌شه ئاسایی نییه، ئەگەر بە پێی ھەندێک سەرچاوە بێت زیاتر لە ٢٥ ساڵە ، نوێنه‌رایه‌تی پاشکۆی دیپلۆماسی کولتوری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە شاری ئەزمیر، واتا قه‌شه برۆنسۆن دیپلۆماتێکی ئەمریکایە وخاوەن پارێزبەندی نێودەوڵەتیە و ئه‌م ڕه‌فتار و مامەڵەیەی تورکیا سوکایەتیە بۆ پێگەی دەوڵەتی ئه‌مریكا ئەمەش وای کرد کە خودی سه‌رۆك دۆناڵد ترەمپ، له تویتێكدا دەرباری ئەو بڵێیت ” برۆنسۆن پیاوێكی خانه‌دان و كه‌سایه‌تییه‌كی كرستیانی به‌ڕێزه‌و له توركیا به بێ هۆ زوڵمی لێده‌كرێت“ ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپ هه‌ست به سووکایەتی کردن و دەرچۆن لە رێزگرتن و پارێزبەندی نێودەوڵەتی بكات.
شارەزایان پێیان وایە دەوڵەتی توركیا و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جگە لەوەی دەیەوێ دوسیەی برۆنسۆن لە بەرامبەر دۆسیەی فەتحوڵا گویلەن کە داواکراوی تورکیا و ئێستا دانیشتووی تورکیایە بە کاربھێنێ ھاوکات تورکیا پابه‌ند نییه به بڕیاره‌كانی سزا ئابووریەکانی سەر ئێران ھاوکات ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی دیفاکتۆ دژ بە ئەمریکا پەیڕەو بکات، له هه‌ستیارترین ناوچه‌ی جیهان کە (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست)ە به‌سه‌ر ئه‌مریكا و ھاوپەیمانی ناتۆشی بسه‌پێنێت، ھاوکات كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕوسیا ده‌كات به سه‌پاندنی جێبەجی کردنی هه‌ژموونی غازی ڕوسی به‌سه‌ر ئه‌وروپا و دژایەتیکردنی بۆ پلانه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و بەردەوامی دانی بە کارکردن بە سیسته‌می موشه‌كی S300 ڕوسی.
هه‌موو ئەم ھۆکارانە وایكردووه كه ئه‌مریكا توندی بنوێنێت و ھەوڵی دەست خستنەسەر خاڵی لاوازی توركیا كه ئابورییه‌كه‌یه‌تی، ھاوکات پێشبینی ئەوەش دەکرێت گەر تورکیا دەرچەیەکی دیپلۆماسی نەدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە ئەگەری ئەوە ھەیە قەیرانەکان فراوانتر ببێت و کار بگاتە ئەوەی کە ئاستی پەیوەندییەکانیان کەمتر بکەنەوە لە باڵوێز و ئەمریکاش پەنا بۆ ئەوە ببات لە ھاوپەیمانی ناتۆش بە پاڵپشتی چەند وڵاتێکی ھاوپەیمانی سزای قورستری تورکیا بدات و گورزێکی کوشندە لە پێگە سەربازی و جەنگیەکانی بدات لە داھاتوو .
سەرچاوەکان
Gaste 24
Bornow org
Premier org