عه‌بادی به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه سی كه‌سایه‌تی له لیسته‌كه‌ی كشاونه‌ته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/08/1-56.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق چڕكراونه‌ته‌وه, چه‌ندین جار هاوپه‌یمانی گرێدراون به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه, نوێنه‌ری پارتی له به‌غدا ئاشكرای ده‌كات, هاوپه‌یمانی نه‌سر و سائیرون هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
بەنگین رێكانی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، رایگه‌یاند، بەھۆی ناكۆكی لەسەر پۆستەكان، ھاوپەیمانێتی نەسری حەیدەر عەبادی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و نزیكه‌ی سی كه‌سایه‌تی له لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی جیاده‌بنه‌وه.
نوێنەری پارتی لە بەغدا گوتیشی: “نووری مالیكی كاندیدی هیچ پۆستێك نییه، به تایبه‌تی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق”.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارتی لە بەغدا، گووتیشی: “به‌شێك له كوتله و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی وه‌كو فه‌تح و به‌شێك له كوتله‌ی نه‌سر، ره‌شنووسێكیان ئاماده‌كردووه، كه تێیدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی كێشه‌كانی كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌خۆده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا”.
هاوكات مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، كه بریتین له شه‌راكه‌ت و ته‌وافووق و ته‌وازون, وه‌ك به‌نگین رێكانی باسی ده‌كات، له‌و ره‌شنووسه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.