ئه‌ردۆگان: له ژێر هیچ فشارێك سیاسه‌تی خۆمان ناگۆڕین.

پاش ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی بۆ جاری شه‌شه‌مین، له توركیا، ئه‌ردۆگان بۆ جارێكی تر كرایه‌وه به سه‌رۆك و جڵه‌وی ده‌ستڵاتی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.”
بەپێی دوا زانیارییه‌كانی كۆنگره‌ی ئاكه‌په، پاش ئه‌نجامدانی شەشەمین كۆنگرەی حزبه‌كه تێیدا (رەجەب تەیب ئەردوگان) وەك سەرۆكی پارتەكە دەستنیشان كردووه به زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره.”
كۆنگرەكەی ئاكەپە لەشاری ئەنقەرە بەڕێوەچووە، تێیدا جەخت لەسەر چەند راسپاردەیەك كراوەتەوە، لەوانە فراوان كردنی چاڵاكییە سەربازییەكانی توركیا لەدەروەی ووڵات و ئاسایش و بواری ئابووری.
لەمیانەی پێشكەش كردنی گووتارێكیدا ئەردوگان دووپاتیكردۆتەوە.” كە ئاكەپە رووبەرووی هەموو پیلانگێڕییەك بۆتەوەو لەژێر فشار‌و هەڕەشەدا سیاسەتی خۆی ناگۆڕێت.