به‌په‌له… رێگای نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك كرایه‌وه.

كه‌مێك پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی و دوای داخستنی بۆ ماوەی چەندین مانگ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕێگەی نێوان هەولێر – كەركوك كرایەوە.”
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 19ی8ی2018 بەشێوەیەكی فەرمی ڕێگەی سەرەكی نێوان هەولێر – كەركوك كرایەوەو یەكەم ئۆتۆمبێلیش لەهەولێرەوە ڕووەو كەركوك چووە، له‌و باره‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا، به‌رپرسانی هه‌ردوولا، له كاتی كردنه‌وه‌ی رێگاكه پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق كرد، ئومیدیان خواست كه پێكه‌وه بتوانن كاربكه‌ن بۆ ئاسووده‌بوونی هاووڵاتیان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كردنەوەی ڕێگەكە لەدەمێكدایە كە ماوەیەكە گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی كردنەوەی پردی پردێ ئەنجامدرابوو، تێیدا بەشێوەیەكی كاتی بڕیار لەسەر دانانی پردێكی ئاسنین درابوو، ئەمڕۆ پردەكە بەڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه باڵیكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی هه‌ڵسان به فرۆشتنی كه‌ركوك و به‌شێكی زۆر له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.