له بارهی هاك و هێرشی ئهلیكترۆنی ئهم خاڵانه بزانه.
چەتەگەری لەنێو تۆڕی ئینتەرنێت گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار، لەئێستادا چەتەگەری لەئینتەرنێت پسپۆرو شارەزای گرنگی بۆ دروست بووە، كە بەشێكیان هێرشی ئەلیكترۆنی و بەشێكیشیان تاوان ئەنجام دەدەن.”
لەبارەی هێرشی ئەلیكترۆنی و هاكەوە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بزانە:-
1. بەپێی مەزەندەكان، ساڵانە لەئەنجامی پەلامارە ئەلیكترۆنییەكان (400) ملیار دۆلار زیان دەكرێت.
2. ساڵانە (80 – 90) ملیۆن رووداوی تایبەت بەئاسایشی ئەلیكترۆنی روودەدەن.
3. بەشێوەیەكی گشتی (20%) ی پەلامارە ئەلیكترۆنییەكان دەكرێنە سەر كۆمپانیا بچووكەكان.
4. تەنها كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رۆژانە ملیۆنەها پەلاماری ئەلیكترۆنی دەكرێتە سەر.
5. لەساڵی رابردوو كەرتی چاودێری تەندروستی رووبەرووی زۆرترین پەلاماری ئەلیكترۆنی بۆتەوە.
6. ڕێژەی (40%) ی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان رووبەرووی كارتی بەنكەكان دەبێتەوە.
7. بەشێوەیەكی گشتی (70%) ی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ئەنجامدرانی دیارنین.
8. ژمارەكانی (1،2،3،4،5،6) زۆرترین ئەو ژمارانەن كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە دەكرێتە پاسۆردو زۆرترین پاسۆردیشە دەشكێندرێت.