ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌ناری شیرین بخۆن.

هەنار میوەیەكی وەرزیەو وێڕای ئەوەی بەچەندین تام و رەنگی جیاجیا هەیە، سوودی زۆریشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.”

ئەوەی كە مرۆڤ زۆر تامی كردبێت، شیرین و ترش و مێخۆش بووە لەجۆرەكانی هەنار، هەریەكەشیان وێڕای تامەكەی سوودی تایبەتی هەیە.

10 سوودی هەناری شیرین:-

1. هەنار هەرسكردن ئاسان ئەكات.
2. میز زیاد ئەكات كە ئەوەش بۆ گورچیلە بەسودە.
3. تینوێتی ناهێڵێت.
4. خواردنی هەناری شیرین دوای نان خواردن ڕەنگی ڕوخسار جوان ئەكات و خواردنەكە ئاسان هەرس ئەكات.
5. هەناری شیرین بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە بێهێزن.
6. خواردنی هەنار كاتژمێرێك لەپێش یان لەدوای نان بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە زەردوییان هەیە.
7. هەناری شیرین كۆكە چارەسەر دەكات و دەنگ دەكاتەوە.
8. هەناری شیرین خورانی لەش كەم دەكاتەوە.
9. هەناری شیرین بەهێزكەری گەدەو جگەرە.
10. هێزی چاو بۆ بینین زیاد دەكات.

 

Back to top button