ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر قودس ناشهكێتهوه ته‌نها له‌سه‌ر دڵی كوردستان سێبهردهكات
رێكان سه‌باح
نزیكه‌ی ساڵێك تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لووتشكاندنی جاشسورهی بهرلهشكرهی میلیشیاكانی عێراق و هێزه فشۆڵهكانی تری لووتشكاوی سه‌ر پردێ، ئه‌مرۆ جارێكی تر پێناسه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی تری هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان و روانگه‌ی كوردبوونی مێژووی به‌رخودانی 72 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له به‌رخودانی قه‌لای كوردایه‌تی كرا، له پردێ جارێكی تر ئه‌مه راستكرایه‌وه قودس بوونی كه‌ركووك ئاڵای كوردستانی تێدا سێبه‌ر ناكات، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م قودسه جارێكی تر له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا ناوه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت بۆ دڵبوونی كوردستان، چونكه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌به‌رچاوی خه‌ڵك به تاكتیك و به بێ به‌رامبه‌ر بوونی هێز و چه‌ندان جۆڕ پێناسه‌ی تر، رۆژانه به‌خه‌ڵكیان ده‌گووت، كه‌ركووك و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان خسته ژێر پێی میلیشاكانی حشدی شه‌عبی، به حه‌زی له‌ناو بردنی هه‌ولێر رووماڵی هێزه تێكشكاوه‌كانی میلیشاكانی حشدی شه‌عبیان كرد بۆ كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌زاری خۆیان له تیڤیه‌كه‌ی خۆیان راكردنی ئه‌و هێزه‌یان پێشاندا، له‌گه‌ڵ حشد به‌ره‌و سلێمانی و كه‌ركووك بهقودسكراو هه‌ڵاتن، ئه‌مرۆ ئه‌م پرده بنیاتنرایه‌وه كه بووه گۆڕستانی جاشسورهی به‌رله‌شكر و میلیشیاكان”.
ئه‌مرۆ نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر رووداوی داستانی پردێ تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌مان ئه‌و پرده‌ی كه بووه جێگای لووتشكاندنی جاش و میلیشیاكان، جارێكی تر بنیاتده‌نرێته‌وه، روانگه و تێرامانی ئه‌م وێنه‌یه، ئاسان نیه، بۆ هه‌مان ئه‌و جاش و میلیشیایانه‌ی كه لووتیان له‌سه‌ر ئه‌م پرده شكاوه، هه‌موومان بیرمانه، له كه‌ناڵه‌كانیان، ده‌یانگووت، حشدی شه‌عبی و میلیشیاكانی تری سه‌ر به‌ئێران به‌ره‌وه هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌موومان ئه‌وه‌مان بیره كه له كه‌ناڵه‌كانیان، رووماڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یان له‌دیوی حشدی شه‌عبی و لووتشكاوی خۆیان ده‌كرد، ده ئێستا هه‌مان ئه‌و جۆڕه جاشفكره له‌دیوی حشدی شه‌عبی و میلیشیاكان رووماڵی كردنه‌وی پردێ ده‌كات و ده‌لێت هۆی خهڵكیهنه ئاڵای كوردستان هه‌ڵنه‌دراوه، ئه‌و ئالایه‌ی كه هیچكات له‌سه‌ر جاش و میلیشیا ناشهكێتهوه، ته‌نها له‌دیوی پێشمه‌رگه به‌واتا و پێناسه‌كراوه ده‌مێنێته‌وه، جاشفكر پێی وایه ده‌بێت له‌دیوی حشد و میلیشیاكانی تری عێراقی ئالاكه سێبه‌ری هه‌بێت، وه‌لێ ئێمه ئه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكه پێناسه‌ی ئه‌وه بۆ جاشفكر ده‌كه‌ین، كه ئاڵای كوردستان له‌روانگه‌و بوونی دا پێناسه‌ی سێبه‌رێكی نیشتمانی ده‌كات، له‌شوێنێك سێبه‌ر ناكات، كه جاش و داگیركه‌ری تێدا بژیێت”.
كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ ئه‌گه‌رچی چۆكپێدانانی عێراق و روانگه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، وه‌لێ زێندهبهچاڵكردنی هه‌وڵی له‌ناو بردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه، بۆیه كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ، له‌هاوكێشه‌ی ئیقلیمی و ناوه‌خۆی دا، وێنایه‌كی تر سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر و شكه‌ست پێهێنانێكی تری جاش و میلیشیاكانی عێراقه، راسته به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێگای سه‌ربه‌خۆی درێژكرایه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وت له‌داستان و كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ، وێناكردنی ئه‌و تابلۆیه‌یه، كه پێی ده‌گوترێت، 72ی ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پارتی به عێراقێكی وێران و جاشێكی فشۆڵ كۆتایی پێ ناهێنرێت.