عه‌لی عه‌ونی: ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ناكۆكی قوڵییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌یه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه‌ چه‌ند فراكسیۆنێكی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ نهێنی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ۳۰ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه‌ و گووتی :ھەوڵێکی لەم چەشنە ھەیە ، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو نابێت .

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕایگەیاند: ”بەپێچەوانەی لایەنەکانی دیکە، پارتی ئامانجەکەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، بۆ ئەوە نییە ئاخۆ بەرژەوەندیی خۆی تێدایە یان نا، چونکە ھەر شتێک بەرژەوەندی گەلی کوردستانی تێدا بێت، ئەوا بەرژەوەندی پارتیشی تێدایە، لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان لە گەل جیا نەکردووەتەوە ، بەو جۆرەش تەماشای کێشەکە ناکەین، بەڵام ئەم بەڕێزانە ناکۆکیی قووڵیان لەگەڵ خۆیاندا ھەیە و دیاریشە ئەوان ساڵانی پار و پێرار، خۆپیشاندان و مانگرتنیان دژی حکوومەت دەکرد، دەیانگوت ئەم حکوومەتە نابێ بمێنێ و دەبێ بگۆڕێ، دەبێ ئینقازی وەتەنی بۆ دابنرێ و لە ھەموو ڕوویەک فەشەلی ھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر ئەوکاتە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتی: وەرن با ھەڵبژاردنی پێش وەخت بکەین، ئەوان ئامادە نەبوون، بەتەمابوون بە ئینقلاب حکوومەت بگۆڕن“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتیشی :” ھەڵبژاردن ڕێگە چارەیەکی ئەقڵانییە و ھەموو وڵاتانی دونیا دەیگرنە بەر. گوتیشی: ”ئەوان دەیانەوێت پاش مانگێکی دیکە بێن لەبەر دەرکی سەرا دەست بە نوێژ بکەن و بڵێن ئەو حکوومەتە شەرعییەتی نەماوە و ھوتافی ئەڵاھوئەکبر لێ بدەن و ئیرحەل و ئورحەل بکەن، وەک پێشتر“.

Back to top button