نوری حه‌مه عه‌لی: كردنه‌وه‌ی ڕێگای پردێ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد‌و پڕۆسەی داگیركاریی بەغدا بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی سنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستی پێكرد و له‌لایه‌ن گروپێكی ناویه‌كێتی یه وه ناوچه‌كه راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم .
نووری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند:” دیارە ھێشتا ھێزەكانی حەشدی شەعبی نەكشاونەتەوە لە سنووری كەركووك وھێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك ماون و لە ئەگەری كشانەوەیاندا ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵ و سوپای عێراق شوێنیان دەگرنەوە، چونكە نابێت ئەو گرووپانەی حەشدی شەعبی لەو ناوچە كوردستانییە داگیركراوانەدا بمێنن، لیژنەی تایبەت پێك ھاتووە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدادا لەبارەی ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك و بەڕێوەبردنی ئیدارەی ھاوبەش”.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك گووتی: “دانوستان بەردەوامن و پێشڤەچوونی زۆر ھەیە، لە دوای كۆتاییھاتنی پشووی جەژنیش، گۆڕانكاری لە رەوشی كەركووكدا دەكرێت و موژدەی خۆشمان پێیە بۆ كەركووكییەكان و لە رۆژانی دابێ خەڵكی كوردستان و كەركووك بەرھەمی دانوستانەكان دەبینن”.
ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی رێگەی ھەولێر – كەركووك بە ڕووی ھاووڵاتیاندا كرایەوە و بڕیارە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھاوبەشی سەرپەرشتیی پڕۆسەی ھاتوچۆ بكەن نوری حەمەعەلی ڕاشیگه‌یاند: “كردنەوەی رێگەی پردێ و دانانی خاڵی ھاوبەش، ھەنگاوی یەكەمە بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشەكە، جارێ وەك سەرەتا ھەردوولا بڕیارمان داوە نابێت شەڕ ھەبێت، ئەوەی تر ھەنگاو بە ھەنگاو دەگەینە رێككەوتن، كردنەوەی رێگاكەیش كاریگەری لەسەر باشتربوونی پەیوەندییەكان و كۆتاییھێنان بە پڕۆسەی داگیركاری دەبێت”.