کوردانی ئێزدی پەکەکە بە ڕفاندنی منداڵەکانیان تۆمەتبار دەکەن

لە کاتی ھێرشی گرووپی تیرۆرستیی داعش بۆ سەر دەڤەری شنگال ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان کەڵکیان لەو بۆشاییە ئەمنییەی ناوچەکە وەرگرت و بە زۆر خۆیان بەسەر شنگالدا سەپاند.

کاوە عیدۆ خەتاری، سەرۆکی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپێدانی کوردانی ئێزدی، پێی وایە ھەبوونی ھێزەکانی پەکەکە و ھێزەکانی دیکەی وەک حەشد و هێزەکانی عێراق بوونەتە سەرچاوەی کێشە بۆ دەڤەری شنگال و یەکێک لە ھۆکارەکانی سەقامگیرنەبوونی ڕەوشی قەزای شنگال بۆ ھەبوونی ئەو ھێزانە دەگەڕێتەوە.

کوردانی ئێزدی پەکەکە بە ڕفاندنی منداڵەکانیان تۆمەتبار دەکەن لە شنگال و تا ئێستا ژمارەیەک منداڵ دیار نەماون و دواتر دەرکەوتووە لە نێو ھێزەکانی پەکەکەدان. کاوە عیدۆ ڕایگه‌یاند: “جگە لە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی شنگال، پەکەکە دەستی ھەبووە لە ڕفاندنی ژمارەیەک ھاووڵاتیی کوردی ئێزدیدا و بە پێی ئاماری بەردەست تا ئیستا ٣٠٠ منداڵ و ھەرزەکاری ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون.”

هه‌روه‌ها كاوه‌ عیدۆ خه‌تاری ڕاشیگه‌یاند:” : “ئەو ئێزدییانە بە دوو شێوە ڕفێندراون لە لایەن پەکەکەوە، بەشێکیان لە کاتی ھێرشی سەر شنگال ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و لەوێ پەکەکە چەکداری کردوون، بەشێکی دیکە لە شنگال ڕفێندراون و زانیاریمان ھەیە بردراون بۆ قەندیل و شوێنەکانی دیکەی کوردستان، کێشەی سەرەکی لەوەدایە زۆرێک لەوان لە خوار تەمەنی یاسایی و بە پێی یاسا نێوخۆیی و جیھانییەکان قەدەغەیە کاری سیاسی و چەکداری بەو منداڵ و ھەرزانە بکرێت.”

Back to top button