پینجوێن خۆل و ئاسن و به‌ردی گرانبه‌ها ده‌رده‌هێنرێت

له‌ قه‌زای پێنجوێن مه‌زه‌نده‌ی بوونی چه‌ندین جۆر كانزا و به‌ردی گرانبه‌ها ده‌كرێت، كه‌چی ته‌نها وه‌به‌رهێنان له‌ خۆڵی ئاسن و چه‌ند جۆرێك له‌ به‌ردی گرانبه‌ها كراوه‌،له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و کانزا گرانبەهایانە، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كاری تێدا كرابێت ده‌رهێنانی خۆڵی ئاسنه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رێكه‌وه‌ ده‌رده‌هێنرێت ، بەڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ له‌ پێنجوێن كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاو دابمه‌زرێت و بۆ ئەوەی دانیشتووانی سنووره‌كه‌ش سوودی لێ ببینن.

زانا ره‌حمان، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن رایگەیاند: “تائێستا وەبەرھێنان تەنھا لەسەر خۆڵی ئاسن و ھەندێك بەردی گرانبەھا كراوە، ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بەڵام تائێستا نەھاتووە رووپێوێكی ناوچەكە بكات و وەبەرھێنانی تێدا بكات، چونكە سیاسەتی وەزارەتی سامانە سرووتییەكان تەنھا كار لەسەر نەوت دەكات، نەك لەسەر بەرد و مادە سرووشتییەكانی دیكە كە ھەن”.

قایمقامی قه‌زای پێنجوێن گوتیشی: “سەرجەم ئەو داھاتانەی لە خۆڵی ئاسن و بەردی گرانبەھای ناوچەكە بە دەست دێن دووبەشە، یەكێكیان حكوومەتی ھەرێم بە مەتر دەیفرۆشێت، بەشەكەی دیكەشی ئەوەیە كە سەرمایەدارەكە سوودی لێدەكات، ئەگەرنا تائێستا ھیچ داھاتێكی بۆ پێنجوێن خەرج نەكراوە”.

Back to top button