چاڤی لاند بڕی ۹۰۰ملیۆن دینار پاره‌ی كاره‌با قه‌رزاره
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد هۆكارەی بڕینی كارەبای پڕۆژەی چاڤیلاندی ئەوەیە كە پارەی كارەبا قەرزدارە و نەیداوە بۆیە كارەبای بڕاوە.
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی له كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگەیاند: “بڕینی كارەبای پڕۆژەی چاڤی لاند بەپێی یاسا بووە وپاره‌ی كاره‌با قه‌رزارن “.
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:” پڕۆژەی چاڤی لاند بڕی ۹۰۰ ملیۆن دینار پارەی كارەبا قەرزدارەو هەتا پارەی قەرزەكە نەدات كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەكە ناگەڕێتەوە”.
هه‌روه‌ها به‌ڕیوبه‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی گوتیشی”دوایین بڕیاربۆ برینی كارەبای چاڤی لاند ڕۆژی ۲۵ی۷ی۲۰۱۸ بوو تا پارەی قەرزەكەی نەدات كارەبای نیشتمانی نادرێت بە چاڤی لاند”.