عزەت دوری: ئێران عێراقی داگیر كردووە
خواكوڕك
لەمیانی دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەی قودسی عەرەبی ئەمینداری حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراقی هێرش دەكاتە سەر ئێران و داوای هاوكاری دەكات بۆ رووبەرو بوونەوەی ئەو وڵاتە كە عێراقی داگیر كردووە.
عزەت دوری جێگری پێشووی سەدام لەمیانەی ئەو دیمانەیەدا ئەوەشی گوت، ئێران به هه‌موو شێوه‌يه‌ك عێراقى داگيركردووه و تا ئه‌و راده‌يه‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان له لايه‌ن ئێرانه‌وه ديار ده‌كرێن و هه‌موو جومگه‌كانى سوپا و ئيداره‌ى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
لەبارەی داگیر كردنی كوێت دووری گوتی، ئه‌وه‌ى به‌عس به‌رامبه‌ر به كوه‌يت كردى هه‌ڵه‌يه‌كى ستراتيژى كوشنده بوو، پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى ئه‌خلاقى و عرووبه بووه و داواى لێبوردن له گه‌لى كوه‌يت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى روويدا و ته‌نيا به يه‌كگرتنى ئومه‌ى عه‌ره‌بى و يه‌كخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى عه‌ره‌بى ئه‌و ناخۆشيانه له‌ناو ده‌چن.
هەروەها دووری ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به‌داعشه‌وه هه‌بێت دەلێت : داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حزبى به‌عسى وه‌ك دوژمنى يه‌كه‌مى خۆى سه‌ير كردووه و ده‌يان ئه‌ندام و كاديرى به‌عسى كوشتووه.
عزەت دووری هەروەها داواى له وڵاتانى كه‌نداو كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى ئێرانى له عێراق و هه‌ژموونى له ناوچه‌كه پشتيوانى به‌عس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى ئێران ببێته‌وه.