رێباز بێركۆتی: كه‌مكردنی ۹۰۰۰۰ هه‌زار ده‌نگی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر پێویستی به‌ ده‌یان كۆبونه‌وه‌ی گرنگ هه‌بوو

ڕێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی بەبۆنەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاو کردەوە وڕایگه‌یاندووه‌” جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئەنجامی دەنگەکانی یەکێتی لە ساڵی ٢٠١٨ و دەنگەکانی حزبەکە لە ساڵی ٢٠١٤ هەیە”.

ڕێبازبێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرنوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئمرو ١٩/٨/٢٠١٨ دادگاي فيدرالي ئه نجامه كاني هه لبژاردني. عيراق ي په سند كرد ، ويراي پيروزباي له ئه نداماني په رله ماني خولي تازه ، پيويست و ئيمه له پاريزگاي هولير موقاره نه يه كي جدي بكه ين له سه ر كه م كردني ده نگه كانمان بزانين “.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرده‌شڵێت:” با بزانين ئه م جياوازي گه وره يه له نیوان هه ڵبژاردنی ئێستاو هه‌ڵبژاردنی سالي ٢٠١٤ دا چي يه ؟
١-له ناكوكی و ئادائی قياده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
٢-له شيوازی كاركردنی تیمی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
٣- له دابرانی ئورگانه‌كانی یه‌كێتی له خه‌ڵك .
٤- له نه‌مانی تقيم و مبدأی عقاب و ثواب ه‌.

له‌ كۆتایی دا ڕیباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر نوسیویه‌تی :” وه زور پرسياري تريش هه لده گريت كه م كردني ٩٠٠٠٠ ده نگ پيويستی به ده يان كوبونه وه ی گرنگ و برياری پيويست هه‌بوو ، به‌ڵام حه‌يف و ماخبن كه هيچی نه كرا ؟؟ “.

بەپێی ئەو داتایانەی ڕێباز بێرکۆتی دایناوە، یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر، ١٦٨ هەزار و ٦٠٣ دەنگی هێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ٥٥ هەزار و ١٤٤ دەنگی هێناوە کە بەو پێیەش بێت، ١١٣ هەزار دەنگی لەدەست داوە، بەڵام بێرکۆتی لە نووسینەکەیدا تەنیا باسی کەمبوونەوەی ٩٠ هەزار دەنگی یەکێتی کردووە.

 

Back to top button