سزای له‌سێداره‌دان بۆ 14 تۆمه‌تباری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركرا

 

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆریستانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه‌ ده‌تسیان هه‌بوو له‌ كۆمه‌لكوژه‌یه‌كه‌ی سپایكه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی عیراق تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی (كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر) رایگه‌یاند، دادگای عیراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 14 تۆمه‌تباری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركردوه‌.

كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له‌ میانی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ ساڵی 2014 روویدا، كاتێك چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان له‌ بنكه‌ی سپایكه‌ر ئه‌نجام دا كه‌ تیایدا نزیكه‌ی هه‌زار و 700 قوتابی و سه‌ربازی عیراقی كوژران.
موعین كازمی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ دادگای عیراقی به‌پێی یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 14 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركردوه‌.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر به‌و بڕیاره‌ی دادگا زۆر خۆشحاڵ بوون و داوایانكرد به‌ زووترین كات سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و 14 تۆمه‌تباره‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌، ئه‌و سزایه‌ به‌راییه‌ و ده‌توانرێت له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ ماوه‌ 30 رۆژدا له‌ واده‌ی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌وه‌، تانه‌ی لێ بدرێت.

Back to top button