فوئاد مەعسوم “ئەگەر كاندید بكرێمەوە بۆ سەرۆكایەتی شەرەفێكی گەورەیە”
دوای ئهوهی ئهمریكا سزاكانی سهر ئێرانی گهڕاندهوه, داوای له ولاتانی هاوپهیمانی كرد كه پێگیری به سزاكان بكات, فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق رایگەیاند دیبلۆماسیەتی ئێران توانای هەیە لە كاریگەری بڕیاری سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئەو وڵاتەدا كەم بكاتەوە. گوتیشی ئەگەر كاندید بكرێمەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، قبووڵی دەكات.
مەعسوم لە دیدارێكی كەناڵی (ئەلعالەم)ی ئێرانی كە بەزمانی عەرەبی پەخش دەكرێ، دووپاتی كردەوە هەرگیز عێراق نابێتە سەرەڕێی هیچ هێرشێكی ئەمریكی بۆ سەر ئێران.
سەركۆمارە كوردەكەی عێراق ئەوەشی راگەیاند كە ئەو وەكو عێراقیەك لەوانە نیە كە دڵخۆش بوون بەبڕیارەكەی ئەمریكا لە دژی ئێران، دەشزانێت كە ئێران بەدیبلۆماسیەتی خۆی دەتوانێ لە كاریگەرییەكانی ئەو بڕیارانەی سزای ئەمریكا كەم بكاتەوە.
لەبارەی ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكەش كە لەگەڵ ئێراندا ئەنجام درابوو، مەعسوم رایگەیاند ئەو ڕێكەوتنە شتێكی زۆر نایاب بوو، بەڵگەش بوو بۆ دانایی و لێهاتوویی دیبلۆماسیەتی ئێران.
لەبارەی كاندیدكردنەوەشی بۆ پۆستی سەركۆماری داهاتوو رایگەیاند “ئەگەر داوام لێ بكرێتەوە، قبووڵی دەكەم، شەرەفمەند دەبم”.