نەسیر عانی کێیە و رۆڵی چییە؟ بۆچی هه‌موو بڕیاره‌كانی جه‌لال تاله‌بانی و فوئاد مه‌عسوم له‌ ده‌ست ئه‌و بوو؟

 

پێکھاتەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ھەموو کات جێگەی باسی ئەو کەس و دەزگایانە بووە کە باسیان لە چەمکە سواوەکەی -یەکگرتووی خاکی عێراق -کردووە، بەڵام بێ ئەوەی بزانن ناوەرۆک و گرنگی ئەم دەزگایە لە کوێدایە، بۆ چی ھیچ کات پێکھاتەی سوننە بە گرنگیەوە پێداگیری لە گرتنە دەستی ئەم دەزگا گرنگە پر سەروەریە نەکردووە ؟ھۆکارەشی زۆر ئاسانە بەلام ھیچ رۆژنامە و لێکۆلەرێک لە عێراق و کوردستان نەھاتووە لێکۆڵینەوە لەم پرسەبکات، یان داتا و زانیاری وژمارەی فەرمانبەران ومووچەخۆرانی باس بکەن، بەرواردێکی زانستی و دەوڵەی بکەن بکەن لەگەڵ دەزگاکانی تری وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان و سرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی دادگای فیدراڵی و پێکھاتەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان .

(نصیر عایف حبیب خلیل العانی) بە ئەندازیار و بڕیاردەری سەرۆکایەتی کۆمار ھەژمار دەکرێت، تەواوی فەرمان و گۆرانکاری وبڕیارە ستراتیژییەکانی ئەو دامەزراوەیە دەبێ بە فیلتەری ئەو تێپەر بێت، عان ڕۆڵی دامەزرێنەر و ئەندازیاری سەرۆکایەتی دەبینێت ئەو بە ھەژموونترین و بەھێزتین کەسایەتی ناو دەزگای سەرۆکایەتی کۆمارە ، ھەھاوکات بە کەسی یەکەمی سەران و پرۆتۆکۆڵە ناوخۆیی و دەرکیەکانیش ناو سەرۆکایەتی کۆمار ھەژمار دەکرێت لەبڕی خەرجکردن بەھەدەردانی بێ ئەندازەیی، بەوە ناسراوە کە زۆر کەم دەردەکەوێت بەڵام ھیچ پرۆژە و یاسا و ھەنگاوێکی ئەو دەزگا گرنگە نشتیمانیە بێ ئەو جێبەجێ ناکرێت ، لە سەردەمی مام جەلال رۆلی ھەبووە لە رزگار کردنی وفیق سامرائی دواتریش ھاوکار بووە لەوەی کە عێراق داوای نەکات لە وڵاتی قەتەر بەو مەرجەی دژی بارزانی کاربکات وپشگیری حەشدی شەعبی و مەجەعیەت بکات، لەگەڵ دەست بە کاربوونی فواد مەعسوم ھەموو کەس کار و ئەندامە نزیکەکانی خانەوادەکەی بە پلەی باڵا بۆ دامەزراندووە، بەو پیەی سەرۆکی دیوانە سەرپەرشتی تەواوی تیمی راوێژکاران و لێژنە گرنگەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەکات لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەو دەزگا گرنگە عانی دژایەتیەکی سەرسەختی ئەو کوردانەی کردووە کە کاربەدەست بوون یان کارێکیان پێ سپێردراوە، ھاوکات لە بەدەستەوەدانی ئەو پاسەوانە کوردەی کە بە ھەڵە سێ ساڵ پێش ئێستا کەسێکی خۆپیشاندەری کوشت رۆڵی سەرەکی بینیوە ، سەرچاوەیەک ئەوەشی دووپات کردووەتەوە جگە لە عەبدوڵڵا عەلیاوەیی ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێستا نەبێت کە خزم و ھاورێی نزیکی خودی سەرۆک کۆمارە ھیچ کەس بەرپرسێک پەیوەندی لەگەڵ نەبووە .

بێگومان ناوی کەسایەتی (نصیر العانی) پەیوەستە بە سەرۆکایەتی کۆمار ئەو خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناو عەشیرەتی عانیە کە لە سوننە و شیعە پێکھاتووە،لەگەل یەکەم سەرۆک کۆماری دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە دەست بە کار بووە، ھیچ کات گۆڕانکاری بە سەر پۆستەکەی نەھاتووە بە پلەی وزیفی جێگری سەرۆک کۆمار مانگانە بڕی ٣١ ملیۆن دینار مووچە وەردەگرێت بەوپێەی کە سەرۆکی دیوانە باڵاترین پۆستی ئیداری ناو سەرۆکایەتی کۆمار ھەژمار دەکرێت،ئەو ٥٤ پاسەوانی ھەیە و ( كمال صلاح العانی) کە دەکاتە زاوای سەرپەرشتی پاسەوانەکانی دەکات جگە لە مووچە خۆیی و پاسەوانەکانی ھاوکات مانگانە بڕی ٢٢ ملیون دیناری بۆ خەرج دەکرێت بۆ پێداویستی خواردن و خزمەتگوزاری خۆیی و پاسەوانەکانی، لە رووی سیاسیەوە سەربە پارتی ئیسلامی عێراقە کە ئێستا سەلیم جبوری سەرۆکایەتی دەکات، پەیوەندییەکی بە ھێزی لەگەڵ سەرکردە شیعەکان و ئێرانیەکان ھەیە لە عێراق، جگە لە کاری بازرگانی کردن لە موڵکداری لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی شیعەی عێراق و ئێرانیەکان لە لەندەن ھاوکات خاوەنی کۆمپانیایەکی گواستەوەی پارە و زێرە کە بارەگاکەی لە وڵاتی شانشینی ئوردنە کە خوشکەکەی بە ناوی ( هیله‌ عایف حبیب العانی) سەرپەرشتی دەکات کە بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق (علی علاق )،ئەو ئێستا بە یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانی عێراق ھەژمار دەکرێت و بێ ئەوەی ھیچ تۆمەتێکی گەندەڵی ئاراستە کرابێت.

Back to top button