به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بۆچی كاره‌بای چاڤی لاندی بڕی؟ شاسوار عه‌بدوالواحید ده‌یه‌وێت چی بكات؟
دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی پێشتر كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری چاڤی لاندی له دانی قه‌رزه‌كانی كاره‌با ئاگادار كرده‌وه قه‌رزه‌كانی بۆ كردن به شێوه‌ی قیست, به‌ڵام خاوه‌نی چاڤی لاند شاسوار عه‌بدوالواحید ئاماده نه‌بوو پاره‌ی كاره‌با بدات بۆیه ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌بای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌رزێكی زۆری كاره‌بای نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر كه‌ڵه بووه، كاره‌بای چاڤی لاندیان بڕیوه.
سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ڕایگه‌یاند: ”دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای سلێمانی، به فه‌رمانی ژماره (4595) له 17/7/2018 كۆمپانیای چاڤی لاند، کە شاسوار عەبدولواحید خاوەنیەتی، ئاگادار كردووەتەوه كه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت پاكتاوی قه‌رزه‌كه‌یان كه زیاتر 815 ملیون دینار بکات، ئه‌وا كاره‌بای ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون كه پاره‌ی كاره‌باكه بده‌ن، بۆیه كاره‌باكه‌یان بڕدراوه“.
گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌بووه هی زیاتر له 5 ساڵه و كار ئاسانییان بۆیان كراوه کە به قیست بیدەن، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنایی و بڕیاره‌كه.
ئاشكراشی كرد، كه چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی سه‌ر كۆمپانیای نالیا 100 ملیۆن دیناری كاره‌با قه‌رزارن و كاره‌باكه‌شیان نه‌بڕدراوه، بۆیه به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌مه‌ودوا كاره‌بای ئه‌وانیش ببڕین.
سەرباری قەرزاری کارەبای نیشتمانی، پڕۆژەی چاڤی لاند، کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خاوەندارییەتی دەکات، پارەی 10 هەزار خاوەن پشکی ئەو پڕۆژەیە قەرزارە و ئامادە نییە، قەرزەکانیان بگەڕێنێتەوە.