به‌ ڤیدیۆ… ریال مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ خولی ئیسپانی ده‌ستپێكرد

لەیەکەم یاری لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوە دەستیپێکردو توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکست بە یانەی خیتافی هاوشاری بێنێت.”

لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی خیتافی کردو لە ئەنجامدا توانی (2-0) یاریەکەی لێ بباتەوە، لە گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەسەر یاریەکە گرت، بەڵام توانی لە خولەکی 20 تەنها گۆڵێک لەم گێمە تۆمار بکات و (1-0)  تایمی یەکەم بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەم ریاڵ مەدرید توانی کۆنترۆڵی یاریگا بکاتەوەو لە خولەکی 51 لە هەوڵدانێكی ئەسینسیۆودا، گاریس بەیڵ توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆمار بکات و (2-0) یەکەم بردنەوە لە خولەکە بەدەست بێنن.”

https://www.youtube.com/watch?v=y5MXq_GmVX4

 

Back to top button