جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هیچ كات دامه‌خه‌ بزانه‌ بۆ.؟

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەوە دەركەوتووە ئەوانەی لەناو ئۆتۆمبێلدان و جامەكانیان دادەخەن و گومان دەبەن دووردەبن لەكاریگەریەكانی پیس بوونی ژینگە، ئەوا لەلایەكی ترەوە تووشی چەند نەخۆشییەكی تر دەبن.”

(ئەحمە سەمیح) پسپۆری بواری ژەهراوی بوون رایگەیاندووە، پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكان بەبەردەوامی دانەخرێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كەپلەكانی گەرما تێیدا بەرزە، چونكە تیشكی خۆرو ئەو مادانەی ناو ئۆتۆمبێلەكە جۆرێك مادەی ژەهراوی دروست دەكات كەكاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر تەندروسی مرۆڤ.

ئەو پسپۆرەی بواری ژەهراوی بوون راشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشیانەی لەو روەوە تووشی مرۆڤ دەبن بریتین لە (شێرپەنجەو نەخۆشی جگەرو مێشك و ئەگەری تووش بوون بەنەزۆكی و هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەدان).

ئەو پسپۆرە داواشی كردووە، شوفێرەكان بەشێوەیەكی بەردەوام پێش لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەیان جامەكان بكەنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە ناو ئۆتۆمبێلەكە پاك ببێتەوە لەبوونی هەر تەنێكی نامۆ.”

 

Back to top button