به‌وێنه…نادیه موراد له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی هاوسه‌رگیری كرد.
نادیه موراد، باڵیۆزى نیازپاكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه یه‌كێكه له رزگاربووهكانى ده‌ستى ریكخراوی تیرۆریستی داعش و خه‌ڵكى گوندى كۆجۆ-یه، له وڵاتى ئه‌ڵمانیا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕه چالاكوان عابد شه‌مدین كرد.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، نادیه موراد، رۆژی یه‌ك شه‌ممه هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕه چالاكوانى ئێزیدى (عابید شه‌مدین) ئه‌نجامداوه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا، كه پێشتر له‌گه‌ڵ نادیه هاوكار و هاوڕێبوون و زۆر جار پێكه‌وه بوون”.
نادیه موراد لە دایکبووی ساڵی 1993ی گوندی کۆجۆ-ى سەر بە قەزای شنگال-ە، لە ساڵی 2014 لەگەڵ هەزارەها کچی دیکەی ئێزدی وەک کەنزەک کەوتە دەستی داعش، دوای هەڵاتنی چووه وڵاتی ئەڵمانیا، پاش ئەوەی چیرۆکەکەی جیهانی هەژاند لە ساڵی 2016 وەک باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان دیارکرا، هاوسەرەکەشی ئێستا لە ئەمریکا دەژى.