به‌په‌له‌…ته‌قه‌ له‌ باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا كرا.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ته‌قه‌ له‌ باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا كرا.”

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاژێر 5:00ـی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بووە و تەقەکەرەکەش لە ناو ئۆتۆمبیلێکی سپیدا بووە و دوای هێرشەکەش هەڵاتووە و شوێنی دیار نیه‌ تا ئێستا.”

هه‌ر له‌ پاش رووداوه‌كه‌ و راسته‌وخۆ، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە ناوچەکە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری فەرمی دەربارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس رانەگەیێندراوە و هیچ هه‌واڵێك له‌و باره‌وه‌ نیه‌.”

Back to top button