گهر شێلم بكهی بهشهربهت دهزانیت چ سودێكی زۆر نایابی ههیه.؟
شێلم یان (شەڵغەم) سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێجار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە.
شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، (ڤیتامین C ، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5 ، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2 ، ڤیتامین B3 ، ڤیتامین B6 ، كۆپەر ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم).
سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە:
1. سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون.
2. بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.
3. پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی.
4. پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژە ئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خەراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت.
5. باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت.
6. خواردنی شێلم بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.
7. میزهێنەرەو بەردو لـمی گورچیلە لادەبات.
8. رێ لە وەستانی ئاو لەلەش دەگرێت و هەڵئاوسان ناهێڵێت.
9. چارەسەری نەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت و حەوز دەكات.
10. جگەر چاڵاك دەكات و چارەسەری زەردوویی دەگرێت.
11. رێ لە دروست بوونی بەردی زراو دەگرێت.
12. سووڕی خوێن لە گورچیلە چاڵاك دەكات.
13. توانای سێكسی بە هێز دەكات.
شــــــــــەربەتەكەی :
پێست دەپارێزی و نەرم و شلی دەكات ڕێ لە ماندوویی دەگرێت.
چاڵاككەری جەستەو بەهێزكردنی بینایی چاوە.