رێگاكانی درووستبوونی به‌ردی گورچیله‌ بزانه‌ و چۆن خۆمان بپارێزین.؟

1. كەم خواردنەوەی شلە (ئاو)؛ ئەگەر بەشێوەیەكی پێویست ئاو نەخورێتە‌وە ئەوا میز چڕدەبێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت.

2. بۆماوە و مێژووی خێزانی؛ ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت بەردی گورچیلەیان هەیە ئەوا تۆش لە مەترسیدایت. هەروەها ئەگەر تۆ بەردێكت هەیە ئەوا ئەگەر دروست بوونی بەردی تریشت هەیە.

3. تەمەن و رەگەز؛ زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان. رەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.

4. خۆراك؛ ئەو خۆراكانەی رێژەیان بەرزە لە پرۆتین و سۆدیۆم، هەروەها رێژەیان‌ كەمە لە كالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن.

5. كەم جووڵانەوە؛ ئەگەر زۆر دابنیشیت و جووڵەت كەمبێت، ئەوا لە مەترسیدایت.

6. قەڵەوی.

7. بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

8. كێشەی كۆئەندامی هەرس.

ئاڵۆزییەكانی

ئەگەر بەرد لەناو گورچیلەكانت هەبێت، بەزۆری نابنە هۆی دروست بوونی نیشانە تاكو بەشێوەیەكی ئاوا گەورەدەبن دەبنە هۆی داخستنی گورچیلەكان و رێگرتن لە میز كردن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكدانی گورچیلەكان، خوێن بەربوون. هەروەها بەردی گورچیلە هۆكاری یارمەتیدەرە لە تووشبووكردنی رێڕەوی میز بە هەوكردنی.

خۆپاراستن

لە زۆربەی بارەكاندا دەتواندرێت خۆ بپارێزرێت لە بەردی گورچیلە بە چەند گۆڕانكاریەكی بچووك لە شێوازی ژیانی رۆژانە. ئەگەر ئەم گۆڕانكاریانە سەری نەگرت یا بەردەكە لە گەورەبوون دابوو ئەو كات پزیشكی پسپۆڕ لە بواری میزەڕۆ دەرمان دەنووسێت.

گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یا 3.3 لیتر لە شلەمەنی. لە كەش و هەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، هەروەها رۆژانه خواردنەوەی پەرداخێك لە شەربەتی لیمۆ “سروشتی – خۆت دروستی بكە” مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگەرە لە خواردنەوە‌ شەربەتی پاودەری لیمۆ. هەروەها ئەگەر بەردی گورچیلە جۆری كالیسیۆم ئۆگزالەیت بێت‌، ئەوا پزیشكان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند كەم بكرێنەوە كە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەك رێواس، چەوەندەر، پاقڵە، كەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، كونجی، باوی. سەرباری ئەمانەش، لێكۆڵینەوەكان ئەمەیان دەرخستەوە كە ئەو خۆراكانەی كە بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانلەبەریان كەم تێدایە زۆر بە باشی چانسی دروست بوونی بەردی گورچیلە كەم دەكەنەوە. هەرچی كالیسیۆمە، كەم كردنەوەی خۆراكی دەوڵەمەند لە كالیسیۆم دیارنییە كە ئایا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی مەترس دروست بوونی بەری گورچیلە یان نا، بەڵكو بە پێچەوانەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە ئەو ئافرەتانەی كە بەرهەمی شیر “دەوڵەمەند لە كالیسیۆم” زۆر دەخۆن ئەوانە كەمتر لە مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلكەدان.

دەرمان وەرگرتنی دەرمان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە پێویستی بە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ هەیە.

Back to top button