شاسوار عه‌بدوالواحید: پاره‌م داوه به سێ حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی سلێمانی بۆیه بێده‌نگ بوون

دامه‌زراوه‌ی نالیا ساڵی له ۲۰۱۰ وه ته‌پڵ و زورنای چه‌واشه‌كاری هه‌واڵی ناڕاست و بوختانی سیاسی ده‌هۆنیته‌وه‌و بوووته ئه‌ڵقه له‌گوێی مالیكی و ئاغاكانی قوم ،له ناو دامه‌زراوه‌ی نالیا كه‌نالی ئێن ئاڕتی یه‌كێكه له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه به درۆ‌و چه‌واشه‌كاری گه‌وجاندنی خه‌لك و بلاوكردنه‌وه‌ی ژه‌هری ره‌شی پرله رق و كینه به ناو بانگه .
شاسوار عەبدولواحید،خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی نالیا له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی له كه‌ناڵێكی سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی نالیا گووتی: ” من پێشتر پاره‌م به هه‌رسێ حیزبه ئۆپۆزسینه‌كه‌ی سلیمانی داوه وبه‌ڵام ئێستا پاره‌یان پێناده‌م ،ئه‌گه‌ر وانییه بابلێن پاره‌ی نه‌داوه پێمان ؟.”
شاسوار عەبدولواحید له میانی به‌رنامه‌كه‌دا هێرشی کردە سەر هەندێک لە بەرپرسانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕایگه‌یاند: ”لەنێو ئۆپۆزسیۆندا هەندێک کادیری کەم هەن کە هەمووی ٥٠ تا ١٠٠ کەسن، خەمی ئەوەیانە پۆست وەربگرن و ببنە پەرلەمانتار و پارێزگار و قایمقام، ئەوانە شەڕی من دەکەن“.
له‌باره‌ی کێشەی خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند کە بەردەوام خۆپیشاندان دەکەن و سكاڵای یاساییان له دادگای سلێمانی تۆمار كردووه شاسوار عه‌بدوالواحید ده‌لێت: ”لە ٢٠٠٧ەوە کۆمپانیام هەیە، لە ٢٠٠٩ەوە خەریکی چاڤی لاندم و لە ٢٠١٣ەوە کراوەتەوە، لە ٢٠١٢ەوە بابەتی خاوەن پشکەکان هەیە، بۆچی قەت ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانە باسی پشکەکانیان نەکرد؟ بۆچی کەناڵەکانیان نەیانگواستەوە و لە ژیانیاندا یەک ڕاپۆرتیان لەسەر پشکەکان نەکرد؟ ڕاستییەکە ئەوەیە چونکە پارەم پێ دەدان. جا تخوا حزبێک حزب بێت، دێ تەنیا لەبەر ئەوەی یەکێک تۆزێک پارەی پێ بدات، خەڵک خۆپیشاندان بکات و نەیەتە دەنگ؟“.