ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و هاوپه‌یمانیی میحوەری وەتەنی
شاندی ھاوبەشی مه‌كته‌ب سیاسیی پارتی و یه‌كێتی لە ھەولێر لەگەڵ سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانیی میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر کۆ بوونەوه و بونیاتنانی دەستەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزمەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلەیان خستووه‌ته به‌ر باس، تا به ڕوانگایهكی هاوبه‌ش به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو دابڕێژن.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هاتووه: هه‌ردوو لا جەختیان کردووه‌تەوە له‌وه‌ی كراوه و هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ كۆی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له پێناو هێنانه دی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كه یارمه‌تیده‌ر له به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تێك دوور بێ له سه‌نگه‌ربه‌ندیی تاییفی و نه‌ژادی.
هاوكات كۆك بوون له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ڕێك بكه‌ون كه به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونی سیاسی‌یان بۆ حكوومه‌تی داهاتوو هه‌بێ.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه لەسەر پێویستیی پێک‌ھێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی کە پابەند بێت بە بەڵێن و رێککەوتنەکان و به گه‌ره‌نتیی نووسراو و تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێلنەکردنی دەستوور.
هه‌ردوولایش ڕوانگای خۆیان بۆ بیناكردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته ڕوو كه تێیدا جیاكاری له نێوان هاووڵاتیاندا نه‌كرێ و سیستمی فیدراڵ تێیدا به‌هێز بكرێ.
هه‌ردوو لا كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی شه‌راكه‌تێكی حه‌قیقی له نێوان پێكهاته‌كان، نه‌بوونی هاوسه‌نگی له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و نه‌بوونی شه‌راكه‌تی نیشتیمانییان تاووتوو كرد و، جه‌ختیان كرده‌وه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ڕابردوو و جه‌ختیش كرایه‌وه له‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق سه‌رچاوه بێ بۆ چاره‌كردنی كۆی قه‌یرانه‌كان.
هه‌ردوولایش به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازیی ڕه‌وای خۆپێشانده‌ر و مانگرتووانیان به پێویست زانی له پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ كۆی گه‌لانی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ شوێنی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچهكنیان.