لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت:هه‌ركات سه‌لیم شوشكه‌یی یان سۆران عومه‌ر بێنه هه‌ولێر ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین
لیوای ماف په‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شاری هه‌ولێرله میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت :” له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی چه‌ك و ئۆتۆمبێلی مامه‌ڵه پێكراوی ساخته و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فرمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه به‌رده‌وامه و تا ئێستا دیارنیه كه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كۆتایی پێدێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شاری هه‌ولێر ده‌شڵێت:” سه‌لیم شوشكه‌یی بێته هه‌ولێر ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی فرمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: چه‌ندین یاداشتیان داوه‌ته په‌رله‌مان تا حه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرن به‌ڵام په‌رله‌مان وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ركات سیفه‌تی په‌رله‌مانتاری نه‌ما داوا ده‌كه‌ین سۆران عومه‌ر خۆی خۆی ڕاده‌ستی دادگا بكات چونكه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیری ده‌كه‌ین.”
لیوای ماف په‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:” هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێلی نایاسایی و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فرمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه له هه‌ولێر به‌رده‌وامه به‌ژماره لام نیه به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵه‌ت یا جام ڕه‌ش یاخود ژماره ساخته ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه‌تێكڕای ده‌كاته (١٢٠) ئۆتۆمبێل كه‌به‌شێك له‌وانه ژماره‌یان ساخته بوو یاخود له‌خوارووی عیراق و سوریاوه به‌نایاسایی هێنرابوونه كوردستان ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی له ئاسایش و پۆلیس پێكهاتبوو بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاری نایاسایی چه‌ندین كه‌س له‌وانه‌ی فه‌رمانی دستگیركردنیان هه‌بوو ده‌ستگیركران و ڕاده‌ستی دادگا كراون ئه‌وه‌شیان ژماره‌یانم لانیه، هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ولێر ئارامی زۆر باشی به‌خۆوه بینیووه وه هه‌ڵمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وامن.”
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێلی نایاسایی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت” هه‌موو جۆره خه‌ڵكێكی تێدایه ئه‌وانی دستگیركراون خه‌ڵكی ئاسایی كهمامهڵهیان به‌چه‌كه‌وه كردووه یاخود چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان هه‌بووه ته‌نانه‌ت قاچاغچی چه‌كیش.”
له‌باره‌ی بازاڕه‌كانی مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشتنی چه‌ك ، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گووتی” بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك داخراون ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژێر كۆنترۆڵی ئاسایشدایه كه‌س ناتوانێت به ئاسانی مامه‌ڵه‌ی كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و بازاڕانه بكڕێت و بفرۆشێت.”
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری عیراق له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، فرمانی ده‌ستگیركردنی سۆران عومهرپهرلهمانتاری كۆمه‌لی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ، لیوای ماف په‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت :” ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌سێك له هه‌ولێر بێ سه‌روشوێنه خێزانی ئه‌و كه‌سه سۆران عومه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئه‌وه چه‌ندین یاداشتی ده‌ستگیركردن دراوه به‌په‌رله‌مان به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مان هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه.”
هه‌روه‌ها گوتیشی :” ئه‌گه‌ر سۆران عومهربێته شاری هه‌ولێر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستگیری ده‌كه‌ین به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كه‌ی سیفه‌تی په‌رله‌مانی نه‌ما ده‌بێت خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس بكات ، ئێمه داوای لێده‌كه‌ین خۆی بێته دادگا ئه‌گه‌ر نه‌هات ناچار ده‌بین خۆمان ده‌ستگیری بكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس نه‌كرد ئه‌وا هه‌ر كات سیفه‌تی په‌رله‌مانی نه‌ما ده‌ستگیری ده‌كه‌ین.”
له‌باره‌ی سه‌لیم شوشكهییهوه لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر گووتی” ئه‌گه‌ر سه‌لیم شوشكه‌یی له‌هه‌ولێر ببینین ده‌ستگیری ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێستا نازانین له‌كوێیه به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین كه له‌سنوری ئێمه نه‌ماوه.”