یهكێتی پهنا دهباتهوه بۆ كاندیدكردنی فواد مهعسوم بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق
جارێكی دی پۆستی سەركۆمار دەبێتەوە جێی مشتومڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی براوەی هەڵبژاردن و هەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراقیش “شیعە، سوننە، كورد” بەتایبەت ئەم دوو پێكهاتەی دوایی كە باس لە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكانییان سەركۆمار و سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت لەنێوانیاندا.
له عێراقی نوێ پۆستی سەرۆک کۆمار، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش یەکێتی خاوەنی پۆستەکە بووە، بەڵام ئەمجارە سەرکردە باڵاکانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیانوایە، نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.
بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرسێ پێكهاتەی سەرەكی لە عێراق لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەسەر هەرسێ پێكهاتەكەدا و بە شێوەی تەوافوقی دابەشكراوە لە نێوان شیعە، سوننە و كورد، بە شێوەیەك پۆستی سەرۆكوەزیران بۆ یەكەم و سەرۆكی پەرلەمان و سەركۆمار بۆ دووەم و سێیەمیان بەدوای یەكدا بێت، ئەگەرچی ئەمە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقیش یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام ئەم پۆستانە بەو شێوەیە دابەش كراون.
ماوەیەكە عەرەبە سوننەكان چاویان بۆ پۆستی سەركۆمار وەكو پارێزەری دەستووری عێراق تیژكردووە و پێیان وایە دەبێت ئەو پۆستە بۆ عەرەبێك و سوننەش بێت، بەڵام هێشتا كورد بەمە رازی نەبووە.
پۆستی سهرۆككۆماری عێراق لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستانیش یەكلایینەكراوەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ۲۵ كورسییەوە براوهی ههلبژاردنهو بە مافی خۆی وەكو گەورەترین لیستی كوردستانی كە ۲۵ لە كورسییەكانی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە لە دوایین هەڵبژاردن و چەند جارێكە بەتوندی داكۆكی لەوە دەكات ئەو پۆستە مافی خۆیهتی ، یەكێتیش بە ۱۸ كورسییەوە هێشتا ئەو پۆستە بە هی خۆی دەزانێت.
دیارترینی ئەو ناوانەشی كە قسەیان لەسەر دەكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سهرۆككۆماری عێراق ئەگەر پارتی سازش نهكات هەریەك لە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازل میرانی و جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژ نوری شاوێس و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، فوئاد حوسێن،كاندیدن بۆ وهرگرتنی ئهو پۆسته .
عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی ئهنادۆڵ ڕایگهیاند:” مەسەلەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار پۆستێكی ئیستیحقاقی خەڵكی كوردستانە، ئەگەر لە رووی حزبی و دەنگەكانیشەوە تەماشا بكرێت ئەوا پارتی زۆرترین دەنگی هەیە و ئیستیحقاقی پارتییە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام ئێمە هێشتا نەچووینەتە وردەكاریی ئەو مەسەلەیەوە”.
لای خۆیهوه ههرێم كهمال ئاغا ئهندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت “گرنگە ئەو پۆستە بۆ كورد بێت بە پلەی یەكەم بەتایبەت لەگەڵ پارتی رێككەوتن بكرێت لەسەر ئەم مەسەلەیە، ئینجا دەبێتە گفتوگۆی ناو یەكێتی و لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش گفتوگۆ هەبێت، دەبێت لەگەڵ لایەنەكانی نێو هەرێمیش قسەبكرێت و لایەنەكانی بەغداش رازی بن لەسەر ئەو كاندیدەی یەكێتی دەیپاڵێوێت بۆ ئەوەی ئەوكات دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت”.
سهبارهت به كاندیدكردنی (محهمهد سابیر ئیسماعیل ) بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق لهلایهن ئهنجومهنی ناوهندی یهكێتی یهوه ، ههرێم كەمال ئاغا گووتی: “تا ئێستا یەكێتی هیچ كەسێكی بەفەرمی بۆ ئەو پۆستە دیاری نەكردووە، چونكە جارێ ئەو پۆستە دەبێت بۆ كورد و دوایش بۆ یەكێتی یەكلایی ببێتەوە و دواتر لە ئەنجوومەنی ناوەند و لەسەركردایەتی یەكێتی ئەوە یەكلایی دەكرێتەوە، بەڵام بەفەرمی هێشتا یەكێتی هیچ كەسێكی بۆ ئەو پۆستە یەكلایی نەكردووەتەوە”.
بهڵام بەپێی زانیارییەكانی ” خواكوڕكـ” كه سهرچاوهیهكی نزیك له مهكتهبی سیاسی نهیویست ناوهكهی ئاشكرا بكرێت گووتی:” ڕەنگە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەنا بباتەوە بۆ كاندیدكردنی سەركۆماری ئێستای عێراق، فوئاد مەعسوم وەكو كاندیدی تەوافوقی كە سەرجەم بۆچوون و ئاراستەكانی یەكێتی لەسەری كۆك بن”.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا وا بڵاوبوویەوە كە كەسایەتییەكی یەكێتی بەناوی دكتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل بەربژێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی بێت بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق و بەڵام یەكێتی ئەمە رەت دەكاتەوە و دەڵێت تەنها سیڤی خۆی وەكو كاندیدێك داوە بە ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە.