ئاژانسه‌كانی ئابووری جیهان رایانگه‌یاندووه له ئێستادا بۆ هه‌مووان روون بۆته‌وه پێگەی ھەرێمی کوردستان لە رووی جیۆپۆلەتێکی لۆکاڵیەوە رێگری سەرکی دەبێت لەوەی ھیچ دەوڵەت وکۆمپانیا و ھێزێک ھەوڵبدات دوور لەڕێکەوتن و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێم ھەناردەی نەوتی کەرکوک بکەن،یان ئامانجیات بێت چالاکی دەرھێنان و پاڵاوتن جێبەجێ بکەن، ئەمە ژانی شێرپەنجەیەکی سیاسی و ئابووری درێژخایەن و سەختە بۆھەرسێ دەوڵەتانی تورکیا و ئێران و عێراق، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە ھەموو حکومەتەکانی عێراقیش پێوە دەناڵێنێت، سەرەڕای ھەموو ئەو ڕێکەوتنە لاوازانەی کە عێراق لەگەڵ تورکیا کردووەیەتی بە ھاوکاری وچاودێری کۆماری ئیسلامی ئێران کە گرنگترینیان پیلان و ھێرشەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ساڵی ٢٠١٧ بوون بۆ دوورخستنەوەی ھەژموونی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە گەر دروستکردنی ھێڵێکی نوێش بکرێتە ئەڵتەرناتیڤ ئەوا توانا و میتۆدی بەردەستی ھەرێمی کوردستان ھێندە زۆرە دەتوانێت لە رێگەی سەرچاوەکانی ھاڤانا و بای حەسەن وخەبازە ڕێگری و فشاری درێژخایەن دروست بکات، چونکە پێکھاتەی دانیشتوان و جوگرافیاکەی ئەو سەرچاوە نەوتیانە بەشێکی ستراتیژی کوردستان و سنوری ئەودەوڵەتەیە کە کورد ریفراندۆمی بۆ کرد و خەونی پێوە دەبینێت”.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كان باس له ھەردوو سەرۆک وەزیران عبادى و ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی چەند جارێک دیداریان ئەنجام داوە و گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك له رێگه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى بۆرى نه‌وتى تازه كه ده‌كه‌وێته نزیك سنورى سوریا و ناوچه‌یه‌كى كه‌مى ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەڵام ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەستەمە و دروست کردنی ھێڵێکی وا لەم بارودۆخە خراپە ئابووری و سیاسیەی عێراق و تورکیا جگە لە خەونێک ھیچی تر نیە، چاودێرانی ئابووری بۆ ئاژانسه‌كانیان ئاشكرا كردووه كه به‌رپرسانى هه‌رێمی کوردستانیش چەند جارێک ئەوەیان دووپاتکردووە توركیا و عێراق پێویستیان به‌ڕێكه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌نه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بە ھەر ڕێگایەک بێت”.
شارەزایان پێیان وایە تورکیا یاریەکی سیاسی کاتی لەگەڵ عێراق دەکات بە ھەردوو دۆسیەی-نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیھان-گرتنەوەی ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات ئەویش تەنھا ئامانج لێی مۆڵەتپێدانی زیاتر لە ھاتنە ناوەی سوپای تورکە بۆ ناو قوڵایی خاکی عێراق و بە تایبەت بە ئاراستەی کەرکوک و موسڵ ئەمە لە لایەک، لە لایەکی تریشەوە کە زۆر جیاوازترە ئەویش ھێشتنەوە ئاسایکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێم و تەواوکردنی بەڵێن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی نەوت و گازی سروشتی بۆی گرنگترە چونکە، ئارامی و ئابووریەکی بەھێز بۆ تورکیا فەراھەم دەکات ئەمەش پێشنیار و دیدگای ئەو بیرۆکانەیە کە ھەردووسیاسەتوانی دیاری تورکیا عبداللە گویل و احمد داودئۆگلۆ پشتگیرکەر و نەخشەدانەری بوون، بەڵام ئاراستەی ئەو بیرۆکەیەش ئوردوگان حکومەتەکەی بەھەند وەریان نەگرت دوای ئەوەی دلنیا بوو لەوەی کە فەتحولا گویلەنیش پشگیری دەکات .
به پێى سه‌رچاوه‌كاني رۆژنامه‌ى(S&P Global Platts) ئه‌و كێڵگانه‌ى كه له ئێستادا له ژێر كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان تواناى هه‌نارده‌كردنى 350هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه بۆ به‌نده‌رى جەیهان له توركیا و بەشێکی گرنگی سەرکردەکانی ھەرێمیش ئەوەیان دووپاتکردووە کە بەبێ رێکەوتن و ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم مەحاڵە پرۆسەی ھەناردەی نەوت لە کەرکوک بۆ بەندەری جەیھان ئەنجام بدرێت”.
Post Views: 66