فوئاد مه‌عسووم: دوای چوار ساڵ له بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داوای چاكسازی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له 12ی ئایاری هه‌لبژاردنی گشتی له عێراق بۆ په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت, سه‌رۆككۆماری عێراقیش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له كاته دیاریكراوه ده‌ستوورییه‌كاندا، واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، داواشی له‌حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو كرد، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی ته‌واو بكرێت و ژیانێكی ئاسووده بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: “ده‌ستخۆشی له گه‌لی عێراق به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی ده‌كه‌م، كه به ڕۆحییه‌تێكی ئاشتییانه و شارستییانه و به‌رپرسیارانه له كاتی خۆپیشاندانه‌كان مامه‌ڵه‌یان كردووه، كه داوای ئاو و كاره‌با و حزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان، ده‌كرد”.
داواشی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو كرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه بكرێت و ژیانێكی ئاسووده بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، دادگای فیدڕاڵی ناوی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ند كرد، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، داوای له مه‌عسووم كرد، واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری بكات.