شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: داوامكردووه یه‌كێتی من وه‌ك یه‌كه‌م ژن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكات
دوای هه‌لبژاردنی 12ی ئایار تا ئێستا نه‌توانراوه كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ, ئه‌گه‌ر چی له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان وه‌ك عورفێكی سیاسی سه‌رۆك كۆمار وه‌ك مافی كورد سه‌یر ده‌كرێت, له دوای 2005 تا ئێستا كورد ئه‌و پۆسته‌ی به‌رێوه بردووه له نێو كوردیش بۆ یه‌كێتی بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له نێو یه‌كێتی كه ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌ی بردووه به (خواكوڕك)ی راگه‌یاند:” له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ست بوو به گۆڕانكاری له پۆستی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌ی ده‌برد, شاناز گوتی:” 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاوكاری یه‌كێتی كرد كه له‌سه‌ر پێ رابوه‌ستێته‌وه چونكه چ له رووی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئێران قورسایی زیاتر بوو وه له‌سه‌ر ئاستی دارای هێزێكی گه‌وره‌ی دارایی بۆ یه‌كێتی گه‌ڕانده‌وه, كه توانیمان هاوكاری باشی كادرانی خۆمان بكه‌ین سه‌ركه‌وتنیشمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هاوكاریه بووه”.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد:” كه داوای له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كردووه كه وه‌ك یه‌كه‌م ژن به‌ر برژێری یه‌كێتی بكرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق, به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه, ده‌شڵێت وه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری منن له وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌و به مافی خۆشمان ده‌زانین چ وه‌ك یه‌كێتی چ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د”.