گۆڕان: شاسوار عەبدولواحید هه‌ڵتۆقیوه‌و سێبەری حزبێکی دیکەیە

 

دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا) ڕای گەیاند، پارەی بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان داوە و لە بەرامبەردا ئەو حزبانە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی (چاڤیلاند) و بەرامبەر کارەکانی شاسوار عەبدولواحید بێدەنگ بوون, كادرێكی گۆڕان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌لێت شاسوار هه‌ڵتۆقیوه‌و سێبه‌ری حزبێكی دیكه‌یه‌.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠١٨، ئەمیری حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان قسەکانی شاسوار عەبدولواحیدی ڕەت کردەوە و بۆ ڕا یگەیاند: ”شاسوار عەبدولواحید ھەڵتۆقیوە و سێبەری حزبێکی دیکەیە، هەقیش نییە وەڵامی بدەینەوە، چونکە خەڵک ئێمە دەناسێ و شاسوار عەبدولواحیدیش دەناسێت”.
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان داوای لە شاسوار عەبدولواحید کرد، لە جیاتی ئەوەی پارە بە ئۆپۆزسیۆن بدات، ”بچێت قەرزەکانی بداتەوە و کێشەی پشکەکانی خۆی چارەسەر بکات“.

Back to top button