په‌یامێك له ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ لایه‌نه کوردستانییەکان
بەبۆنەی جەژنی قوربان(یەکێک لە جەژنەکانی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و داوا لە لایەنە کوردستانییەکانیش دەکات بە یەکڕیزی و تەباییەوە ڕووبکەنە بەغدا.
پەیامەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە(٢٠-٨-٢٠١٨) بڵاوکراوەتەوە کە وێنەیەکی بۆ(باسینوز) نێردراوە و لە بەشێکیدا هاتووە”جه‌ژنی قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه له عێراق هه‌وڵه‌كانی پێكهێانی حكوومه‌تێكی تازه ده‌ستیان پێكردووه، هیوادارین لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێكی دیكه‌وه و یه‌كڕیز و ته‌با بن تاكو له ئاست چاوه‌ڕوانیی گه‌لی كوردستاندا بن و به به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانییانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئاماده كرابێت، پێكه‌وه وه‌ك تیمێك ڕوو بكه‌نه به‌غدا”.
ئه‌مه ده‌قه‌كی پەیامەکەیە:-
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئینجا له ته‌واوی موسڵمانان له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی بهێنێت و هه‌موو لایه‌ك له سه‌قامگیریدا جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببه‌ن.
جه‌ژنی قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه له عێراق هه‌وڵه‌كانی پێكهێانی حكوومه‌تێكی تازه ده‌ستیان پێكردووه، هیوادارین لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێكی دیكه‌وه و یه‌كڕیز و ته‌با بن تاكو له ئاست چاوه‌ڕوانیی گه‌لی كوردستاندا بن و به به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانییانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئاماده كرابێت، پێكه‌وه وه‌ك تیمێك ڕوو بكه‌نه به‌غدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌یان ده‌كات.
دووباره جه‌ژنی قوربان له هه‌مووان پیرۆز بێت، به‌و هیوایه‌ی هه‌مووان جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوو له بارودۆخێكی باشتر و له‌بارتردا بكه‌نه‌وه و گه‌لی كوردستانیش به مافه ڕه‌واكانی شاد ببێت. داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و خانه‌واده‌كانیاندا ڕۆژانی جه‌ژن و پشوو پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.
جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان و هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20/8/2018