لاینه‌ سیاسیه‌ ناڕازیه‌كان رازی بوون, بزانن چۆن رازی بوون؟

 

دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری عێراق شه‌ش لایه‌نی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی شكستیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان, ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ر بڕی و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندیان دا, به‌ڵام دوای به‌ده‌ست هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان, بڕیاری كۆتای دادگای فیدرالی له‌ ئێستادا دوو لایه‌ن له‌و لایه‌نانه‌ رازی بوونه‌ گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانیانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن, چاودێرانیش ده‌لێن:”لەناو چوار لایەنە ناڕازییەکەدا، دوولایەن بە ڕوونی و بێ مەرج ئامادەی گفتووگۆن لەگەڵ یەکێتی و پارتی، ئەوانیش یەکگرتوو ھاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌رین، بەرپرسێکی یەکگرتووش دەڵێت ھیچ لایەنێک نەرمی نەنواندووە.

دوا کۆبونەوەی چوار لایەنە ناڕازییەکە کە بە کۆبونەوەی باڵا ناسراوه‌، لایەنەکان دەرگای گفتوگۆیان بە ڕووی یەکێتی و پارتیدا کردەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرا لایەنەکان بۆ شێوازی ئەو گفتوگۆیە بەسەر دووبەرەدا دابەش بوون، بەرەیەکیان پێک دێت لە یەکگرتو و ھاوپەیمانی کە ئامادەی گفتوگۆی بێمەرجن، بەرەکەی دیکەش پێک دێت لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، کە ئامادەی گفتوگۆی مەرجدارن.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ نزار مەحموود، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت: ھەماھەنگی چوار لایەنەکە ھەروەک جارانە، بەڵام ھەر لایەنەو ئەجێندای تایبەت بە خۆیی ھەیە، ئەوەش کار ناكاته‌ سه‌ر پەیوەندییەکان.

له‌به‌رامبه‌ریشدا یەکگرتوی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی و پارتی لایەنەکان لەو چوارچێوەیەدا مامەڵە دەکەن، کە دوا کۆبونەوه‌كەیان لەڕووی ئەخلاقیەوە بەرپرسی یەکەمی حزبەکان لەسەری ڕێکەوتوون، له‌و باره‌شه‌وه‌ عوسمان کاروانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات، ھیچ لایەنێک بەرامبەر یەکێتی و پارتی نەرمی نەنواندووە.

پێشبینی ده‌كرێت ئەو دوورییەی تائێستا لەنێوان چوار لایەنە ناڕازییه‌كه‌ و پارتی و یەکێتیدا ھەبوو، بە دوایین بەیاننامەی لایەنە ناڕازییەکان کۆتایی بێت، بەڵام تا ئێستا ئەو دووریە ھەر وەک خۆیەتی و لایەنەکان ھیچ ھەنگاوێکی کردەییان به‌ڕووی یه‌كتریاندا نه‌هاوێشتووه‌.

Back to top button