به‌فه‌رمی ریال مه‌درید یاریزانێكی تر فرۆشت.

 یانەی ریاڵ مەدرید چوونی یاریزانی نەرویچی یانەکەی مارتن ئۆدیگاردی بۆ ریزەکانی یانەی ڤیتسە ئارنهیمی هۆڵەندی راگەیاند.”

یانەی ریال مەدرید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی کردۆتەوە.”كه‌ ئۆدیگارد بەخواستن و بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بەیانەی ڤیستە ئارنهیمەوە کردووە.”

لە لێدوانێکیدا دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی ڤیستە ئۆدیگارد گوتی، ماوەی ساڵ و نیوێکە لە خولی هۆڵەندی یاریم کردووەو  من سەرسامبووم بە یانەی ڤیتسەو ئەو یانەیەکی ناسراوە وەکوو  تیپێکی باش  و بە شێوەیەکی نایاب یاری دەکات.

یاریزانه‌كه‌ زیاتر گوتیشی شێوازی یاریکردنی یانەی ڤیتسە بۆ من زۆر باشە هەروەها ئەم یانەیە نیشانیداوە  کە دەرفەت بە یاریزانی لاو دەدات و بەم هۆکارشەوە من دڵخۆشم پەیوەندیم بەم یانەیەوە کردووە.

Back to top button