نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بزانه‌.

بەهۆی پاشەكشەی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و سەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران و ململانێی نێوان واشنتۆن و پەكین لەسەر كێشەی باج، بۆتە مایەی ناجێگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.”

نرخی نەوت ماوەی چەندین هەفتەیە بەناجێگیری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی كۆمەڵێك فاكتەرەوە بووە، بەتایبەتی ئەگەری سەپاندنی سزای سەر ئێران.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێوارەی دوێنێ‌ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.63) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (67.35) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

Back to top button