دانوستانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق داواکاری خەڵکی کەرکووک و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانه
له‌پاش ڕووداوه‌كانى گروپی خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك و خانه‌قین خورماتووكهوته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
نوری حەمە عەلی فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند:” دانوستان بەردەوامن و پێشڤەچوونی زۆر ھەیە، لە دوای کۆتای ھاتنی پشوی جەژنیش، گۆڕانکاری لە ڕەوشی کەرکووکدا دەکرێت و موژدەی خۆشمان پێیە بۆ کەرکوکییەکان و لە ڕۆژانی دابێ خەڵکی کوردستان و کەرکووک بەرھەمی دانوستانەکان دەبینن”.
سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەوەی هەتا دوێنێ لە دژی پارتی بوون و درووشمیان لە دژی پارتی دەگوتەوە ئێستا لە هەموو کەس زیاتر و باشتر لەو ڕاستییە گەیشتوون کە ئێستا پارتی بووەتە پارتی بووەتە بەرگریکاری مافەکانی گەلی کوردستان لە حکوومەتی عێراق، حکوومەتی عێراق و ئەوانەشی کە دژی پارتی بوون ئێستا دان بە ئەوەدا دەنێن کە هەر گفتوگۆیەک بۆ داواکردنی مافێک بۆ گەلی کوردستان دەبێت لەلای پارتییەوە بێت”.
له‌باره‌ی شانده باڵاكانی عێراق بۆ كوردستان وله‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای پارتی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت:”هەموو لایەنەکان دەزانن کە شاندە باڵاکانی عێراق کە دێنەی هەولێر و هەرێمی کوردستان چەند جارێک ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێککەوتن ئەوە واتای ئەوەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون و بەپێچەوانەشەوە”.
ئاراس حه‌سۆ میرخان گوتیشی :” دانوستانه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق بریتییە لە داواکاری خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و بەبێ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە پارتی نە ڕێککەوتن دەکا و نە دەگەرێتەوە کەرکووکیش”.