بۆچی زۆربه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌یه‌.؟

بەپێی توێژینەوەیەك كەلەلایەن گەورەترین ڕێكخراوی ئۆتۆمبێل لەووڵاتی ئوسترالیا ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە كە هۆكارەكانی زۆری ڕووداوەكانی هاتوچۆ پیاوان خۆیانن نەوەك ئافرەتان.”

ڕێكخراوی ناوبراو لەئەنجامی توێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە كە هۆكاری ئەو ڕووداوانەی كە لەدەست پیاوان ڕوویداوە گەیشتۆتە چوار هێندە بووە بەبەراورد لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی كەلەدەستی ئافرەتان ڕوویداوە.

توێژینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە، كە لەگەڵ ئەوەی پیاوان لەكاتی شوفێری سەركەوتوو ترن، بەڵام ڕووداوەكانیش زیاتر لەدەستی ئەوانەوە ڕوودەدات.

لەلایەن خۆیەوە (سەوامیز جۆب) بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستنی گیانی شوفێران ئاماژەی بەوەداوە كە هۆكارەكانی ڕوودانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەدەستی پیاوان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە هەندێك لەپیاوان لەكاتی شوفێریدا خواردنەوە كهولییەكان دەخۆنەوەو بایەخیش نادەن بەهۆكارەكانی ئاگاداربوونی خۆیان و تابلۆكانی ئاگاداركردنەوەو نیشانەكان، بەڵام ئافرەتان زۆر بایەخ بەسەلامەتی خۆیان دەدەن و پابەندیش دەبن بەنیشانەكانی هاتوچۆ.”

Back to top button