هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێل چیه‌ و چۆن ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین.؟

بۆچی هێندە گرنگە ئاگرکوژێنەوەت پێبێت لەناو ئوتومبیلەکەتدا؟ بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نێودەولەتی خۆپاراستن لە ئاگر، لە ٢٠% ی ئەو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوانەی ڕوویانداوە بەهۆی بزوێنەری ئوتومبیلەوە بووە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و ناکرێت هەروا پشتگوێ بخرێت.”

ئاگر بەهۆی چەندین هۆکاری جیاجیاوە دەکەوێتەوە. لە هەندێ بارودۆخدا، ڕەنگە ئاگر لە ناکاو بکەوێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاگاداربین لێی. تۆی شۆفێر با هەمیشە ئاگرکوژێنەوە لەناو ئوتومبیلەکەت بێت بۆئەوەی لەکاتی پێویست بتوانی سوودی لێوەربگریت، بەردەوام بن لەگەڵمان ئەگەر تاقەتتان هەبێت بخوێننەوە چەند هۆکارێکتان بۆ دیاری ئەکەین کە بۆچی زۆر پێویستە ئاگر کوژێنەوەمان پێبێت.

1/کێشەی کارەبایی: یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە ئوتومبیلدا بوونی کێشەیە لە سیستەمی کارەباییدا، زۆربەی جار ئەم کێشەیە پەیوەندی بەباتری ئوتومبیلەکەوە هەیە، لەکاتی شەحن بوونەوەی باتری ئوتومبیل، گازی هایدرۆجین لەژێر بزوێنەرەکە بوونی هەیە، وە ئەو وایەرانەی کە بریندارن تەزووی کارەبایی دروست دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.

2/کەمتەرخەمی لە چاکسازی ئوتومبیلدا: ئەگەر بتەوێت ئوتومبیلەکەت بەشێوازێکی جوان بمێنێتەوە، پێویستی با چاکسازی بەردەوام هەیە، ئیهمالی کردن لەو چاکسازییانەدا ڕەنگە ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە چونکە ڕەنگە لێچوون هەبێت، پارچەی شکاو، وایەری خراپ بوو، یان هەر بارودۆخێکی تر کە ببێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.

3/بەریەککەوتن و ڕووداوی هاتوچۆ: ڕووداوەکانی هاتوچۆ ناوبانگێکی خراپیان هەیە بۆ کەوتنەوەی ئاگر، ئەمەش بەهۆی کە ڕەنگە ئەو بەریەککەوتنە بەهێزە ببێتە هۆی زیانێکی زۆر لە ناوەوەی ئوتومبیلەکە، لێچوونی گازو ڕۆن یەکدەگرن لەگەڵ گەرمی تەزووەکان و دەبێتە بەریەککەوتنێکی کوشندە.

4/هەندێک کەم و کوڕی دیزاین کە دیارنییە: هەندێکجار هەندێ مۆدێلی ئوتومبیلەکان کێشەیان هەیە لە دیزاینکردندا و هەستیشی پێناکرێت، ئەمەش بە تایبەتی ئەو ئوتومبیلانە دەگرێتەوە کە تازە دروست کراون بەبێ جیاوازی، زۆربەی جار کاتی زۆری پێدەچێت تا ئەم کێشانە دەدۆزرێنەوە ئەوەش دوای ئەوەی چەندین کڕیار ناڕەزایی دەردەبڕن لە دۆزینەوەی ئەو کێشەیە، بەڵام تا دۆزینەوەی کێشەکە ڕەنگە ئیتر سوودی نەبێت و زۆر درەنگ بێت و کوردوواتەنی کار لەکار بترازێت.

5/گەرمبوونی زیاد لە ڕادەی پێویستی بزوێنەر: هەندێ کەس پێیان خۆشە زۆر پەستان بخەنە سەر ئوتومبیلەکانیان و ماندووی دەکەن. هەندێکی تر بەبێ وەستان گەشت دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئەمەش بێگوومان زیانەکانی زۆر زیاتر ئەبێت لەکەش و هەوای ووشک و گەرمدا و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بزوێنەری ئوتومبیەلەکەت، کاتێک گەرمی زۆر زیاد دەبێت، پارچەکان ڕەنگە لەکار بکەون، وە ئەمەش ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

کەواتە بۆچی پێویستە ئاگرکوژێنەوەمان پێبێت لەناو ئوتومبیلەکانماندا؟ باشە با ئێمە وەڵامەکەت بدەینێ، لەبەرئەوەی باشتری ڕێگایە بۆ پاراستنی ئوتومبیلەکەت، بێگومان ناتەوێت بەهۆی ئاگرێکی کەمەوە تەواوی ئوتومبیلەکە لەدەست بدەیت و نەتوانی هیچ بکەیت، بوونی ئاگرکوژێنەوە ئەتوانێ ببێتە هۆی ڕێگری کردن لە برینداربوون و ڕزگارکردنی ژیانێک.

س: Metrofire-safety

Back to top button