چوار كه‌س نابێ پیاز بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ مه‌ترسیداره‌.!

پیاز بەیەكێك لەو میوانە ئەژمار كراوە كە سوودێكی ئێجگار زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند كەسێك بۆیان باش نییە پیاز بخۆن، چونكە بۆ ئەوان دەبێتە زیان.”

پێكهاتەكەی :
كالیسیۆم
فۆسفۆر
ئاسن
ڤیتامین A
ڤیتامین E
ڤیتامین C

ســــــوودەكانی :
– چارەسەری رەقبوونی خوێن بەرەكان دەكات ( جەڵتە )بە تایبەتی جەڵتەی مێشك و دڵ و رێ لە كون بوونی دڵ دەگرێت.
– ئارەزووی خواردن دەكاتەوە و لیكەرژێنەكان زیاد دەكات كە كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات , باوبژی ناو سك ناهێڵێ و خواردنێكی باشە بۆ گەدە، چونكە نەرمی دەكات و خواردن بەئاسانی هەرس دەكات.
– میزهێن و هەڵوەرێنەری بەرد و لمی ناو گورچیلەیە رێ لە هەڵاوسانی پرۆستات دەگرێت
– دژی هەوكردنی سینگ كۆكەو بۆرییەكانی هەوا گورج دەكات , ماددەی ( Carbocysteine ) تێدایە كە دژی بەڵغەمە.
– چارەسەری بەڵەك و بالۆكەو رووتانەوە دەكات , رێ لە هەڵوەرینی موو دەگرێت.
– چاڵاككەرەوەی جگەرە بە هۆی بوونی ماددەی ( Cysteeine ) فەرمانەكانی جگەر چاڵاك دەكات.
– مرۆڤ بەهێز دەكات بۆ كاركردن , فیرعەونەكان دەیاندا بەو كرێكارانەی كە كاریان لە هەرەمەكان دەكرد.
– خواردن و بۆنكردنی چارەسەرن بۆ نەخۆشییەكانی سەرمابوون و هەڵامەت.
– بۆ ئەو كەسانەی گرفتی بیستنیان هەیە ( كەڕن ) یان بیخۆن یان بیكوڵێنن و ئاوەكەی لە گوێیان بكەن باشە.
– هەروەها بۆ نەخۆشییەكانی چاو زۆر زۆر بە سوودە بەتایبەتی لاوزای بینینیان هەیە یان ئاوی سپی بە ڕێگەی چاورشتن بەر لە نووستن لە شەودا
– شلكەرەوەی خوێنە رێگە دەگرێت لە جەڵتە.
– دابەزێنەری كۆلیسترۆڵەو كۆلیسترۆڵی بەسوود زیاد دەكات كە رێگرە لە جەڵتە.
– فشاری خوێن ( زەغت ) دادەبەزێنێ.
– بە گشتی دژی دروست بوونی خانەكانی شێر پەنجەیە.
– پیربوون و بە تەمەنداچوون ناهێڵێ و شانەكانی گەنجی بە زیندووی رادەگرێت.
– پێش خەوتن بخورێت ئەوا بە ئارامی دەخەویت.
– ئەوانەی بە هۆی جەڵتەوە تووشی دەم خواربوون و لەرزین هاتوون با پیازبخۆن، چونكە زۆر بەسوودە موولوولەكانی خوێن دەكاتەوە كە بەهۆی جەڵتەوە گیراون یان تەسك بوونەتەوە.
– چاڵاككەری تۆی نێرینەیەو هێزی سێكسی زیاد دەكات.
– هێوركەرەوەو ئازارشكێنی نەخۆشییەكانی جومگەكان و رۆماتیزم و ماسوولكەیە.
– ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ بۆ ئەو كەسانەش باشە كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
– شەكەتی لا دەبات و جەستە بەهێز دەكات و هێز بە قاچەكان دەبەخشێت بۆ رۆیشتن.
– بۆ قوتابیان زۆر بەسوودە، چونكە بیرۆ هۆشیان فراوان دەكات یارمەتیان دەدات بۆ زوو لەبەر كردنی وانەكانیان.
– بۆ ئەو منداڵانەی كە گەشەیان لاوازە وا باشە دایەو بابەیان پیازیان بدەنێ.
– پیاز پووك بەهێز دەكات كۆئەندامی هەرس و بۆری هەناسە پاكژدەكاتەوە.
– رێگرە لە سكچوون.

كێ پیاز نەخوات ؟
– ئەوانەی مایەسیرییان خوێنی لێ دێت.
– ئەوانەی تووشی برینی گەدە (قورحە ماعیدە) هاتوون.
– ئەوانەی شەقیقەیان هەیە.
– ئەوانەی فشاری خوێنیان دادەبەزێت (نزمە).

Back to top button