سه‌رۆكی هه‌رێم میحوه‌ره‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
خواكوڕك
دوای ئۆپه‌راسیۆنی رۆژی 17/10/2016 و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، بارزانی راسته‌وخۆ گه‌یشته شوێنه‌كه و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
رۆژی 18/10/2016 جارێكی‌تر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاگاداربوون له‌ره‌وش و دۆخی پێشمه‌رگه سه‌ردانی چه‌ند میحوه‌رێكی دیكه‌ی كرد و لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆک بارزانی گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.