یەكێتی: لە غیابی پارتی لە كەركووك زیانی زۆرمان كردووە
دوای خیانهتی گرووپێكی نێو یهكێتی كه له 16ی ئۆكتۆبهر بووه هۆی له دهستدا كهركووك بهشێكی گهورهی خاكی ههرێمی كوردستان, پارتی تا ئێستاش وهك شاریێكی داگیر كراو مامهله لهگهڵ كهركووك دهكات, نهگهڕاوهتهوه ئهو شاره, بهر پرسێكی یهكێتی كه هاو سۆزی خیانهتكارانه رایگهیاندووه:” نهبوونی پارتی له كهركووك زیانی زۆری لێداوین”.
جەمال شوكر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 2ی كەركووكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاندووه، زۆر پێویستە پارتی لە كەركووك بێت، چونكە لە رابردوودا زیانی زۆرمان لە نەبوونی پارتی لە شارەكە بینیووە.
گوتیشی: “لەسەرەتاوە پێمان خۆشبووە، كە ھەموو حزبە كوردستانییەكان بگەڕێنەوە كەركووك بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەم وەك كەركووكییەكان ھەمیشە وەك كورد لە غیابی پارتی زیانی زۆرمان كردووە”.
راشیگەیاند: “داوامانكردووە پارتی بۆ كەركووك بگەڕێتەوە و ئەنجوومەنی پارێزگا كارابكەینەوە، لەبەر ئەوەی ئەو نەھامەتییەی ئێستا بەسەر كەركووك دەھێندرێ بەشێكی زۆری لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگایە، دەبوایە ئەنجوومەنی پارێزگا گەڕابایەوە كەركووك و پارێزگارێكی كورد دانرابووایە”.
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 2ی كەركووكی یەكێتی ئاماژە بەوەشدا: “لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم كێشەی زۆر بۆ كورد و دەستكەوتە بەدیھاتووەكان دروستبووە، بۆیە ئێمە پێشوازی گەرم لە گەڕانەوەی پارتی دەكەین و پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگا كۆببێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگارێكی كورد ھەڵبژێرین”.