شۆك…كریستیانۆ رۆناڵدۆ جوانترین گۆڵی خۆی دیاریكرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی یۆڤانتۆس، جوانترین گۆڵی خۆی لە ژیانی یاریکردنیدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەو گۆڵە کە لە یانەی یۆڤانتۆسم تۆمارکردووە جوانترینە بە لامەوە.”

رۆناڵدۆ دەڵێت ئەو گۆڵەی لە یۆڤانتۆسم کردووە تا ئێستا جوانترین گۆڵ بووە لە ژیانی یاریکردنمدا بەڵام بە داخەوە کە لە تیپی ئێستای خۆمم کردووە.
دەشڵێت لەوکاتەی هاندەران چەپڵەیان بۆ من لێداو دەستخۆشیان لێکردم لە یاریگادا من زۆر دڵخۆشبووم لەوساتەدا چوونکە من  هەرگیز شتی وا لە ژیانمدا رویندابوو، ساتێکی لەبیرنەکراوە.”

رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوو  لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانی گۆڵێكی  جوان بە دەبڵ کیک لە تۆڕی بۆفۆنی گۆڵچی یانەی یۆڤانتۆس تۆمار بکات و وای لە هاندەران کرد لە یاریگادا چەپڵەی بۆ لێبدەن و یانەکەشی ٣-٠ لە یانەی یۆڤانتۆسیان بردەوە، ئەم گۆڵەشی بە جوانترین ناو دەبات.

https://www.youtube.com/watch?v=0eFWbZW-xMc

Back to top button