نرخى نه‌وت به‌هۆی ئه‌م دوو هۆكاره‌وه‌ به‌رزبووه‌وه‌.

بەدوو هۆكار نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، بەشێوەیەك لە سێ‌ هەفتەی رابردوو وێنەی نەبووە.

كاریگەری دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت لە ئەمریكا ئەگەری سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران و نزیك بوونەوەی وادەكەی كاریگەری هەبووە لەسەر نرخی نەوت و بەرزی كردۆتەوە.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی (3%) بووە، ئەوەش لەماوەی سێ‌ هەفتەی رابردوو وێنەی نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.78) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (67.82) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button