ناڤاس نزیكه‌ له‌م یانه‌ گه‌وره‌یه‌یی ئه‌وروپا.

کەمێك پێش ئێستا لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا پێگەی ئەی بی سی ئیسپانی چوونی ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی رادەگەیەنێت.”

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە ناڤاس دەچێتە یانەی مانچستەرسیتی و  ئەم یانەیە بە شوێنی گۆڵپارێزێک دەگەڕێت  و شوێنی براڤۆ دەگرێتەوە کە ئەم گۆڵپارێزەی یانەی مانچستەرسیتی توشی پێكانێکی قورس هاتووەو ماوەی ٦ مانگ دووردەکەێتەوە.”

سەرچاوەکە  نوسیویەتی، تا ئێستا مانچستەرسیتی گرێبەستی رەسمی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید نەکردووە بۆ ناڤاس بەڵام ئەگەری رودانی ئەمە هەیەو  دەبێت یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراش  مۆڵەتێکی تایبەت بە یانەی مانچستەرسیتی بدەن بۆ ئەوەی گۆڵپارێزێك بکڕن، چونکە داخستنی بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا کۆتایی هاتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ناڤاس چەند جارێک رایگەیاندبوو سەرەڕای هاتنی کۆرتوا لە یانەی ریاڵ مەدرید دەمێنمەوە.”

Back to top button