گه‌ر ده‌ته‌وێ چاوت بێ ئازار و بێ گرفت بێ ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ.

لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی مرۆڤ پەیوەستە بەجۆری ئەو خواردنانەی كە دەیانخوات، بەڵام لەتەك ئەوەشدا چەند جۆرە خواردن و خۆراكێك بەتایبەتی تر سوودیان بۆ تاكە تاكەی ئەندامانی جەستە هەیە.”

چاو وەكو یەكێك لەئەندامە كاریگەرەكانی جەستەی مرۆڤ پێویستی بەچەند خۆراكێك هەیە تاكو ئەركەكەی بەكاراتر ئەنجام بدات.

1. پیاز: ڕیژەیەكی زۆر كانزاكانی تێدایە بەتایبەتی فۆسفۆرو كالیسیۆم كە سوودی هەیە بۆ چاوەكان و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای بینین.
2. مەعدەنوس: بەهەمان شێوەی پیاز كانزای فۆسفۆرو كالیسیۆمی تێدایە هەروەها ڤیتامین سی و ئەی تێدیە كە سوودیان هەیە بۆ خانەكانی چاو.
3. گێزەر: لەدێر زەمانەوە باسی سوودەكانی گێزەر بۆ چاو كراوەو لە ئێستاشدا توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ئەوانەی لە ڕۆژێكدا دوو پەرداخ شەربەتی گێزەر دەخۆنەوە ئەوا لە كزبوونی چاوەكانیان بەدووردەبن.
4. خورما: سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش و بۆ چاوەكانیش، شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە باشتر وایە هەموو بەیانییەك چەند دەنكێك خورما بە پەرداخێك شیرەوە بخورێت سوودی دەبێت.

 

Back to top button