عه‌دنان كه‌ركوكی : پارتی به‌م شكڵهى ئێستاوه ناچێته‌وه ناو شارى كه‌ركووك
پارتى دیموكراتی كوردستان به كه‌رامه‌ت و ئاڵاى كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى كه‌ركووك و خزمه‌تى هاووڵاتییانى شاره‌كه ده‌كات و دانوستانه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق بریتییە لە داواکاری خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
عه‌دنان كه‌ركوكى، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی كه‌ركووك- گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌م شكڵهى ئێستاوه ناچێته‌وه ناو شارى كه‌ركووك، چونكه ئێستا ئه‌و شاره داگیر كراوه و كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌و تۆى نییه، بۆیه ئێمه قبوڵى ناكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بچینه‌وه كه‌ركووك كه نه‌توانین ئاڵاى كوردستان هه‌ڵ بكه‌ین یان خزمه‌تى هاووڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین، بۆیه ئێمه كاتێك ده‌چینه‌وه كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها داكۆكى له‌مافى هاووڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین“.
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتی،ڕاشیگه‌یاند:” هه‌رچه‌نده كه‌ركووك داگیركراوه و سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌ڵاتى ناشه‌رعى خۆیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركووكدا سه‌پاندووه، به‌ڵام هێزێكى كوردى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌بێت، یان له‌ناو ئیداره‌ى حكومى و ئه‌منى شاره‌كه‌دا به‌شدار نه‌بێ و نه‌توانێ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكات، ده‌چێته‌وه له‌ناو مقهڕێكدا چی ده‌كات؟، گوتیشی: ”بیگومان ئێمه به‌و شێوه‌یه ناچینه‌وه كه‌ركووك به‌ڵكو كاتێك ده‌چینه‌وه كه بتوانین خزمه‌تى هاەوڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین“.
عه‌دنان كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك- گه‌رمیان گوتی :” ئه‌و حزبانه‌ى ئێستا له‌ناو كهركەوكدان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه و ناتوانن پشتگیرى له خه‌ڵكى شاره‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕۆژ به ڕۆژ پۆسته حكومییه‌كانى ئه‌و شاره له كورد وه‌رده‌گیرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه ناتوانن قسه‌یه‌ك بكه‌ن، بۆیه پارتى به ئاڵاى كوردستان و به كه‌رامه‌ته‌وه ده‌چینه‌وه ناو شارى كه‌ركووك بۆئه‌وه‌ى و ژیانى هاووڵاتییانى كورد بپارێزێت، دەشێڵێت: ”بۆیه ئێستا ناچینه ناو ده‌سه‌ڵاتێكى خۆسه‌پێنى ناشرعى بێگومان كاتێك ده‌چینه‌وه ئه‌و شاره هێزى پێشمه‌رگه پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌بێ و حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركوكدا نه‌مابێت“.
هه‌روه‌ها گووتیشی : “خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك له ژیانى خۆیان دڵنیانین و هه‌مووان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆیه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به گڕوتینێكى به‌هێز و بهشكۆیهكى زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى كه‌ركووك“.