د.محه‌مه‌د خورشید: حه‌شدی شه‌عبی به جلوبه‌رگی پۆلیسی فیدراڵیه‌وه له گونده‌كانی كه‌ركوك و پردێ له جێگرده‌بن
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی ۳‌ی كەركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:” لەو چەند رۆژەدا لە دەوروبەری كەركووك چەند جمووجۆڵێكی نامۆی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ھەیە و ویستوویانە بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵییەوە لە گوندەكانی نێوان كەركووك و پردێ لە مزگەوت و قوتابخانەكان جێگر بن و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك “.
به‌رپرسی لقی۳ی كه‌ركووكی پارتی، گوتیشی :” ئەوە لە كاتێكدایە خۆیان دەڵێن جووڵەیەك ھەیە بۆ كشانەوەی حەشد لەنێو شارەكان، بەڵام ناوبراو بە گومان بوو لەوەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی بە ئاسانی بتوانن دەستبەرداری ئەو دەستكەوتانە ببن، كە لە كەركووك دەستیان دەكەوێت”.
له‌كاتێكدا ده‌بووایه باره‌گای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك و خورماتوو دابخرایه بەڵام تائێستا چالاکییەکانیان لە سنووری ئەو ناوچانه بەردەوامن و هێزەکانیان لەشوێنەکانی خۆیان نه‌جووڵاون.