لەكاتی دزین لەشنگال گروپێكی پەكەكە دەسگیر دەكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان، هێزێكی سه‌ر به په‌كه‌كه له نیزیك چیای شنگال له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه له كاتی دزینی مه‌ڕو و ماڵات ده‌ستگیر ده‌كرێن لەلایان خەڵكەوە ئەو گروپەی پەكەكە بە خەڵكی چیای شنگالیان گوتووە ئەوە مەر و ماڵاتەی ئێوە موڵكی گەلە، بۆیە هەر قسەیەك بكەن دەتانكوژین.
سەرچاوەكانی میدیایی ئەوەش ئاشكرا دەكەن شەوی رابردوو، لەبنار چیای شنگال، كەزۆرترین خەڵكی ئەو شارەی لێیە بەتایبەت ئاژەڵدارەكان، لەكاتی دزینی حەیوانەكانیان لەلایان گروپێكی سەر بە پەكەكە دەسگیر دەكرێن و پەكەكەش هەرەشە لەو هاوڵاتیانە دەكات و پێیان دەلێت ئەو حەیوانانە مولكی گەلە، هەرەشە كوشتنیش لە خاوەنەكانی دەكات.
هاوڵاتیانی خاوەن ئەو حەیوانانە، ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ماوه‌یه‌كه دیاریده دزینی مه‌ڕو و ماڵاته‌كانمان ده‌ستی پێ كردوه” گومان له خه‌ڵكی خۆمان ده‌كرد” چه‌ند شه‌وێك ئیشكگریمان كرد” گروپێكی سه‌ر به‌په‌كه‌كه هاتن و له كاتی دزینی حه‌یوانه‌كان ده‌ستگیرمان كردن و بووه ده‌مه‌قاڵه‌مان” و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردین.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەدەن ژیانیان له مه‌ترسیه به‌هۆی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه، ئه‌وان به ئاشكرا و به نهێنی لێمان ده‌خۆن و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنمان لێ بكه‌ن پێمان دەلێن ئەوە مولكی گەلە و كەس ناتوانێت رێگریمان لێ بكات.